ێشانگەی لابورى شانۆی نیگار حەسیب قەرەداخى كرایەوە
هەولێر ٢ ئایار/مایۆ (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ یەكشەم بەچاودێرى پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندان و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانى هەولێر، پیشانگەى لابورى شانۆی لالش لە ئامادە و رێكخستنى نیگار حەسیب قەرەداخى لە گەلەرى پەیمانگەكە كرایەوە

نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ستایشى رۆڵى هونەرمەند نیگار حەسیب قەرەداخى و سەنتەرى هونەرى لالشی كرد كە ساڵانێكە لە وڵاتى نەمسا ئەو ستایلە هونەرییە بەروخسارێكى كوردانە و سەردەمیانە و لە میانەى چەندان گەشتى هونەرى بۆ چەند وڵاتانى دنیا پێشكێش دەكەن.
نیگار حەسیب قەرەداخى رای گەیاند كە بەنیازە بەپشتوانى دەزگە و لایەنە هونەرییەكانى كوردستان ئەو ئەزموونە هونەرییەى هەیەتی لە كوردستان بیخاتە بوارى كردەیی و بەوەش خزمەتێكى گەورە بەهونەرى شانۆ و كولتوورى نەتەوایەتى گەلەكەى دەكات.
(ئاكانیوز) ر ح/ س س
2/5/2010
m.aknews.com
