نیگار حەسیب و پرۆژەیەكی هونەری

لەگەڕانەوەی ئەمجارەمدا بۆ شاری سلێمانی ژنە هونەرمەندو ئەكتەری بەتوانا (د. نیگار حەسیب قەرەداغی) پرۆژەیەكی هونەری بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ كە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هونەرە لەسلێمانی بەئەنجام گەیاند

نیگاری هونەرمەند لەووتەیەكدا بۆ ماڵپەرەكەمان ووتی: لەگەڕانەوەی ئەمجارەمدا بەنیازم چەند پرۆژەیەكی هونەری بەئەنجام بگەیەنم، لەوانە وتنەوەی (ۆرك شۆپێك) كە ٤ ڕۆژ دەخایەنێت سەبارەت بەڕاهێنان لەسەر جەستەو دەنگ كەزیاتر لە ١٥ هونەرمەندی كچ و كوڕ تیایدا بەشداردەبن، هەروەها بریارە رۆژی یەكشەممە ٢٠١٠/٥/٩ لەهۆڵی تەواری شاری سلێمانی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بەنمایشی بەرهەمەكانی شانۆیی هونەرمەندانی كورد پیشان بدرێت و لەهەمان كاتیشدا فیلمێكی دیكۆمێنتاری نمایش بكرێت. ئاشكرایە هونەرمەند نیگار حەسیب قەرەداخی لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٦ لەكۆتایی ساڵی ١٩٩١چۆتە شاری ڤیەنناو لەساڵی ٢٠٠٠بڕوانامەی ماستەری زانستی شانۆیی ئەنترۆپۆلۆژیا لەزانكۆی ڤیەنناو هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای لەساڵی ٢٠٠٦ وەرگرتووە، لەساڵی ١٩٩٨لابۆری شانۆی لالشی لەشاری ڤیەننا دامەزراندووە

سەفین ئسماعیل

١٠/٥/٢٠١٠
www.kcaic.com