فۆتۆ مـێژووی (١٠) ساڵی ھونەری گێڕایەوە ‌

د. نیگار حەسیب قەرەداغی پێشانگەیەکی تایبەتی فۆتۆگرافی چالاکییەکانی لابۆری شانۆی لالشی لەگەلەری شێوەکاری پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی ھەولێر کردەوە. ئەم پێشانگەیە کە زیاتر لە(٦٠٠) فۆتۆ تێیدا نمایشکرابوو، بریتیبوون لەچالاکییەکانی چەند ساڵەی ھەردوو ھونەرمەند نیگار حەسیب قەرەداغی، شەماڵ عومەرو گروپەکەیان بوو لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیاو ئەفریقا

سەبارەت بەئامانج لەکردنەوەی ئەو پێشانگەیە نیگار حەسیب قەرەداغی وتی: رەنگە زۆر کەس ھەبن بواری ئەوەیان نەبێ لەماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت فۆتۆکان ببینین، چونکە ئەو فۆتۆیانە زۆربەیان نمایشی شانۆیی و وۆرکشۆپن، کە لەگەڵ گروپی دیکە بەسەرپەرشتی من و شەماڵ بەڕێوەچوون، بۆیە پێمخۆش بوو بینەری ئێرە و خوێندکارانی شانۆ و ئەکتەر و ھونەرمەندەکان بێن و لەنزیکەوە ئەو فۆتۆیانە ببینن. شایانی باسە ھەر لەو پێشانگەیەدا فیلمێک دەربارەی لابۆری شانۆی لالش بەبەردەوامی نمایشدەکرا

٢٠١٠/٥/٩
مەسعودی مەلا ھەمزە

ھەولێر
www.knwe.org