چێژ لە "دەنگ" دا
ئەزموونی "بێ سێبەر"
وێنه‌یى و فیزیكاڵى ده‌نگ له پانتاییه‌كاندا
ئه‌زموونى بێ سێبه‌ر وه‌كو پرۆژه‌ى توێژینه‌وه له‌ساڵی ٢٠٠٦ ه‌وه له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كى ئهزموونكاریدا پرۆسێسى گه‌ڕان و پشكنین و تایبه‌تمه‌ندێتى شه‌ماڵ و نیگار پێكده‌هێنێت. له گه‌شتێكى جیهانیشدا ئه‌م وێستگه جیاوازانه له‌نێوان ساڵی ٢٠٠٦ وە تا ٢٠١٢ له‌بیست فێستیڤاڵى پێرفۆرمانسى و شانۆیى و میوزیكیى و پێكگه‌یشتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له(نه‌مسا و ژاپۆن و یۆنان و كۆسۆڤۆ و ئۆكرانیا و میسر و پۆڵۆنیا و بولغاریا و بۆسنا و ئوردون و مەغریب و ئیتالیا و مەکەدۆنیا)دا نمایش كراوه و بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رسوڕمان و پرسیار و گفتوگۆى فێستیڤاڵه‌كان و له‌ده‌ق و توێژینه‌وه رهخنهییهكاندا به ئه‌زمونێكى ئه‌لته‌رناتیڤى خاوه‌ن رێوشوێنى داهێنه‌رانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى ئاماژه‌ی پێدراوه. ئەم ئەزموونەش لەسەر ئاستێکی شانۆی نێونەتەوەیی خەڵاتی باشترین بەکارهێنانی دەنگی لە پێێرفۆرمانسدا لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی ساراییڤۆدا بەدەستهێناوە.
دیسانه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه جگه له فێستیڤاڵه جیهانیه‌كان ئه‌وا له‌ته‌ك سیمینار و وه‌رشه‌ى ده‌نگى و جه‌سته‌یدا به‌ڕابه‌رى شه‌ماڵ و نیگار بههاریكاریى زانكۆى ڤییه‌نا له نه‌مسا و زانكۆى ئیڤانى نه‌ته‌وه‌یى له ئۆكرانیا و زانكۆى پرشتینا له كۆسۆڤۆ و زانكۆى شینشوى ماتسوموتۆ له ژاپۆن، زانکۆی سارایێڤۆ لە بۆسنا بۆ قوتابیانى هونه‌ر و بیریارانى شانۆ و میوزیك نمایشكراوه.
هەر لەم ساڵانەشدا شانبه‌شانى ئەم ئەزموونە، ئەوا لابۆری شانۆی لالش چەندەها پرۆژە و ئەزموونی تری بە بەشداری ئەندامانی نێونەتەوەیی لە نەمسا و چەندەها ووڵاتانی تر بەئەنجامگەیاندووە. لەوانەش پرۆژەی "سەرەتای گفت"، "پرۆژەی نیدەرهۆف"، "پرۆژەی پردەکان"، پرۆژەی "گەڕانەوەی گۆرانیەکە" و هەروەها "مۆنۆس". ئەم دوو ئەزموونەی دوواییان هێشتا لە قۆناغی پێکهێنان و توێژینەوەی پراکتیکی بەردەوامدایە.
نیگار و شه‌ماڵ له‌م ئه‌زموونه‌دا سه‌رقاڵى قوڵكردنه‌وه و پهرهپێدانێكى تر‌ى پرۆسه‌ى (ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه)ن بۆ خوڵقاندنێكى نوێ و فراوانتر و گۆریدهیى له(كۆمۆنیكاتسیۆنى پێرفۆرماتیڤى)دا كه‌تیایدا توانستى وێنه‌یى و فیزیكاڵى ده‌نگ لهپانتاییهكاندا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغى ده‌ڵێ: "ده‌نگ ته‌نیا بۆ گوێچكه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ چاوهكانیشه.
شه‌ماڵ عومه‌ریش ده‌نووسێ "ئێمه پانتاییه‌كى شل ده‌خوڵقێنین، كه‌تیایدا ده‌نگ ده‌بێته چێژ، ده‌نگ سه‌رتاسه‌ر به رووداو و كردار ده‌چێت، كه له‌رێگه‌یه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ به‌به‌رده‌وامى شتى نوێى تیادا بدۆزێته‌وه ". جگه له‌مه‌ش ئاماژه‌ى ئه‌وه ده‌كات "ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه، كانیاوێكه هه‌رگیز دوا دڵۆپ ناناسێت، نادیارێكه هه‌رگیز ریزكردنى یه‌ك و دوویى و پۆڵێنكردنى ئهلف و بێى به‌دیار ناكات. ده‌نگ مرۆڤه، تاكه‌كانه، ده‌نگى یاده‌وه‌ریى و ئاماده‌گى ئێستاشمانه. هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌و مۆتیڤه‌ى وا ده‌كات توانسته وێنه‌یى و جه‌سته‌یى و ده‌نگییه‌كانیش له ئه‌زموونێكه‌وه بۆ ئه‌زمونێكى تر له گۆڕان و دۆزینه‌وه‌ى به‌رده‌وام و پانتایى و به‌رجه‌سته‌كردنى جیاوازدابن.
له‌م گه‌ڕانه ئهزموونكاییهى(بێ سێبه‌ر)دا نیگار و شه‌ماڵ هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه زمانێك بدۆزنه‌وه و پێكبهێنن كه له‌ده‌ره‌وه‌ى لۆژیكى زمانى ناسراودایه، واته زمانێكى نوێى هونه‌ریى كه له‌یه‌كه‌ى ده‌نگى و ریتمى كلتووره جیاوازه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. واتا چ له‌سه‌ر ئاستى ده‌قه ده‌نگى و گۆرانى ئامێزه‌كان و چ له‌سه‌ر ئاستى ده‌قه گوتراوهكاندا به‌پێى پێكهاته‌یه‌كى ڕیتمى هونه‌ریى، ئه‌وا بینه‌ر یا وه‌رگر گوێى له وشه و رسته‌ى ته‌واوه، به‌ڵام له سیسته‌مى نیشانهیى لینگویستیكیدا مانایه‌كى ناسراوت وه‌كو مه‌دلول پێ نابه‌خشێ، ئه‌مه‌ش داهێنانێكى تر‌ى لابۆرى شانۆى لالشه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان جیاوازه له‌و هه‌وڵانه‌ى شانۆى هاوچه‌رخ به(پیته‌ر بروك)یشه‌وه، كه له ئه‌زموونێكدا یان چه‌ند ئه‌زموونێكدا زمانێكى هونه‌ریى تایبه‌تیان به‌كاربردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش(شه‌ماڵ و نیگار)ده‌ڵێن: "ئه‌و ئه‌زموونانه سه‌رتاسه‌ر له‌نێو سنوور و پانتاییه‌كانى راڤه‌ى ده‌رهێنانى و دراماتۆرگى و به‌رجه‌سته‌كردنى رۆڵ و كه‌سایه‌تى و چیرۆك و حیكایه‌ت گێڕانه‌وه‌دا كاریان كردووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كى ئاماژه‌یى و راسته‌وخۆیان به كه‌ره‌سته و ماتریاڵه له‌به‌رچاوو و ناسراوهكانهوه خوڵقاندووه. جگه له مانه‌ش ئه‌وان رێكه‌وتنێكى ته‌واویان له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر ده‌لاله‌تى تایبه‌تى كردووه. به‌ڵام له‌لاى ئێمه سه‌رتاسه‌ر پرۆسه‌كه به جیاوازى هه‌موو ئه‌م شتانه كارده‌كات.
دیسانه‌وه نیگار حه‌سیب ئاماژه‌ى ئه‌وه ده‌كات: "ئایا چۆن ده‌توانین زمانێك بخوڵقێنین كه پرۆسه‌یه‌كى ته‌واوى كۆمۆنیكاتسیۆنى له‌چوارچێوه‌ى كلتورێك خۆیدا، یان له‌نێو كلتوورهكاندا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین!!... ئه‌مه له‌ساتێكدا من به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆڵێك یان كه‌سایه‌تییه‌ك له‌مانا شانۆییه‌كه‌دا نمایش ناكه‌م و حیكایه‌ت ناگێڕمهوە."
هه‌رلێره‌دا كرده‌ى(نوێنه‌رایه‌تى) و (به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌وى تر)به یه‌كجاره‌كى بزره و مانایه‌كى بۆ نامێنێته‌وه و له‌جێگه‌ى ئه‌مانه پرۆسه‌ى(ئاماده‌گى)ده‌بێته خوڵقێنه‌رى پانتاییه‌كان.
ده‌ركه‌وته به‌راییه‌كانى ئه‌م ئه‌زموونه گرنگ و نوییهى نیگار و شه‌ماڵ له‌بوارى خوڵقاندنى ئه‌م زمانه پێرفۆرمانسى یه‌دا له ساڵى (2000وه بۆ 2005)وه‌كو لابۆرى شانۆى لالش له نه‌مسا و ژاپۆن و پۆڵۆنیا و ئه‌ڵمانیا و میسر و تونس دا پراكتیزه كراوه و بۆته جێگه‌ى مشت‌ومڕ و سه‌رسوڕمانى ته‌واوى ئاماده‌بووان.
وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌مى ئه‌زموونه‌كانى لابۆرى شانۆى لالش به ئاراسته‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پێكهاته ناسراوه‌كانى چه‌مكى (شانۆ) و (نومایشتى شانۆیى) كارده‌كات و واپێویست ده‌كات زۆر به ووردى له چه‌مكى(ئاماده‌گى)بڕو
لێره‌دا شه‌ماڵ عومه‌ر ده‌نووسێت:" ئێمه له‌نێو پانتایى پێرفۆرمانسیدا كارده‌كه‌ین، له هه‌وڵى قووڵكردنه‌وه و فراوانكردن و دۆزینه‌وه‌ى توانسته پێرفۆرماتیڤییهكانین...ئه‌مانه كارێكى قورس و ئاڵۆزن، پێویستیان به كارى به‌رده‌وام و رۆژانهیى و ئهزموونكاریى هه‌یه...چه‌مكه‌كانى كه‌لتوور، جه‌سته، ده‌نگ، ئه‌نترۆپۆلۆژى، پێرفۆرمانس، پێرفۆرماتیڤ و ئه‌وانى تریش گۆڕانكارى گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه دیوه، مه‌وداكانیان فراوانتر بوون، ئاسته‌كانیان بۆ خوێندنه‌وه و قسه‌كردن چه‌نده‌ها ڕه‌هه‌ند و مه‌وداى جیاوازیان خوڵقاندووه. ئه‌مانه‌ش هیچیان له مۆتیڤى حه‌زێكى ساته‌وه‌ختى و مۆده‌وه سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامێكى سرووشتى ئاڵۆزبوون و هه‌روه‌ها فراوانبوونى كێشه و خه‌ونه‌كانى مرۆڤ و جیهانن. ئێمه‌ش لهگۆڕانداین، له‌گه‌ڕانداین، چونكه هه‌موو ئێستاتیكا و ته‌كنیكه‌كان له پراكتیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. مێژووى شانۆ، مێژووى جه‌سته‌یه، مێژووى ده‌نگه، مێژووى ده‌ق و ته‌كنیك و پراكتیكییهكانه، باشتر بڵێم مێژووى مرۆڤ و پهیوهندییهكانێتى.
لێره‌وه گه‌ڕان له‌دووى هه‌ر رێگه‌یه‌كى نوێ، واتا دۆزینه‌وه و خوڵقاندن داڕشتنهوهیهكى تر‌ى ماتریاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانه له (كۆنتێكستێكى) ته‌واو جیاوازدا. بۆیه چه‌مكى(پێرفۆرمانس)له خستنه‌كارى ئێستاتیكیانهى لابۆرى شانۆى لالش دا به‌ماناى وه‌رگێڕانه دهقاودهقییهكهى (نومایشتى شانۆیى..ناگرێته‌وه كه ئێستا له‌زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا له‌ئه‌نجامى هه‌ڵه و خراپ تێگه‌یشتن له‌م چه‌مكه وه‌كو مۆده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت نومایشته تهقلیدییهكانیشى پێ ئاماژه ده‌كرێت،...هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وژمه هونه‌رییانه‌ش ناگرێته‌وه كه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا به (هونه‌رى پێرفۆرمانس) ناسراون، به‌ڵكو له‌لاى ئێمه(پێرفۆرمانس) چه‌مكێكى ئهلتهرناتیڤییه له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكى(نومایشتى شانۆیى) و (شانۆ) له‌مانا ناسراوهكانیاندا".
لابۆرى شانۆى لالش