شانۆی لالش لە فیستیڤاڵی شانۆی نێونەتەوەیی ئوردون
لابۆری شانۆی لالش كه تایبه‌ته به هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ئه‌زمونكاری كورد نیگار حەسیب و شەماڵ عومەر له ڤییه‌نای پایته‌ختی نەمسا به ئه‌زموونی "بێ سێبه‌ر " ده‌بێته میوانی خولی هەڤدەهەمی فێستیڤاڵی شانۆی ئوردون کە لە ١ بۆ ١١ ی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٠ بەئەنجام دەگات. ئەم فیستیڤاڵە تاوەکو ئێستا وەکو فیستیڤاڵێک بۆ شانۆی عەرەبی سازدراوە، بەڵام لە خولی ئەمساڵەوە بۆ داهاتووش وەکو فیستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شانۆ خۆی دەناسێنێت
ئه‌زموونی بێ سێبه‌ر وه‌كو پرۆژه‌ی توێژینه‌وه له‌ساڵی 2006ه‌وه له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئه‌زموونكاریدا پرۆسێسی گه‌ڕان و پشكنین و تایبه‌تمه‌ندێتی شه‌ماڵ و نیگار پێكده‌هێنێت. له گه‌شتێكی جیهانیشدا ئه‌م وێستگه جیاوازانه له‌نێوان ساڵی ٢٠٠٦ وە تا کۆتایی ٢٠٠٩ له‌سیانزە فێستیڤاڵی پێرفۆرمانسی و شانۆیی و میوزیكیی و پێكگه‌یشتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له(نه‌مسا و ژاپۆن و یۆنان و كۆسۆڤۆ و ئۆكرانیا و میسر، پۆڵۆنیا و بولغاریا و بۆسنا)دا نمایش كراوه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیار و گفتوگۆی فێستیڤاڵه‌كان و له‌ده‌ق و توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كاندا به ئه‌زمونێكی ئه‌لته‌رناتیڤی خاوه‌ن رێوشوێنی داهێنه‌رانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ئاماژه‌ی پێدراوه.
.ئەم ئەزموونەش لەسەر ئاستێکی شانۆی نێونەتەوەیی خەڵاتی باشترین بەکارهێنانی دەنگی لە پێێرفۆرمانسدا لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی ساراییڤۆدا بەدەستهێناوە. دیسانه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه جگه له فێستیڤاڵه جیهانیه‌كان ئه‌وا له‌ته‌ك سیمینار و وه‌رشه‌ی ده‌نگی و جه‌سته‌یدا به‌ڕابه‌ری شه‌ماڵ و نیگار به‌هاریكاریی زانكۆی ڤییه‌نا له نه‌مسا و زانكۆی ئیڤانی نه‌ته‌وه‌یی له ئۆكرانیا و زانكۆی پرشتینا له كۆسۆڤۆ و زانكۆی شینشوی ماتسوموتۆ له ژاپۆن، زانکۆی سارایێڤۆ لە بۆسنا بۆ قوتابیانی هونه‌ر و بیریارانی شانۆ و میوزیك نمایشكراوه
هەر لەم ساڵانەشدا شانبه‌شانی ئەم ئەزموونە، ئەوا لابۆری شانۆی لالش چەندەها پرۆژە و ئەزموونی تری بە بەشداری ئەندامانی نێونەتەوەیی لە نەمسا و چەندەها ووڵاتانی تر بەئەنجامگەیاندووە. لەوانەش پرۆژەی "سەرەتای گفت"، "پرۆژەی نیدەهۆف"، "پرۆژەی پردەکان"، پرۆژەی "گەڕانەوەی گۆرانیەکە" و هەروەها "مۆنۆس". ئەم دوو ئەزموونەی دوواییان هێشتا لە قۆناغی پێکهێنان و توێژینەوەی پراکتیکی بەردەوامدایە
چێژ لە "دەنگ" دا
ئەزموونی "بێ سێبەر" و وێنه‌یی و فیزیكاڵی ده‌نگ له پانتاییه‌كاندا
نیگار و شه‌ماڵ له‌م ئه‌زموونه‌دا سه‌رقاڵی قوڵكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانێكی تری پرۆسه‌ی(ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه)ن بۆ خوڵقاندنێكی نوێ و فراوانتر و گۆریده‌یی له(كۆمۆنیكاتسیۆنی پێرفۆرماتیڤی)دا كه‌تیایدا توانستی وێنه‌یی و فیزیكاڵی ده‌نگ له‌پانتاییه‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌ڵێ: "ده‌نگ ته‌نیا بۆ گوێچكه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ چاوه‌كانیشه". شه‌ماڵ عومه‌ریش ده‌نووسێ "ئێمه پانتاییه‌كی شل ده‌خوڵقێنین، كه‌تیایدا ده‌نگ ده‌بێته چێژ، ده‌نگ سه‌رتاسه‌ر به رووداو و كردار ده‌چێت، كه له‌رێگه‌یه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ به‌به‌رده‌وامی شتی نوێی تیادا بدۆزێته‌وه ". جگه له‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات "ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه، كانیاوێكه هه‌رگیز دوا دڵۆپ ناناسێت، نادیارێكه هه‌رگیز ریزكردنی یه‌ك و دوویی و پۆڵێنكردنی ئه‌لف و بێی به‌دیار ناكات. ده‌نگ مرۆڤه، تاكه‌كانه، ده‌نگی یاده‌وه‌ریی و ئاماده‌گی ئێستاشمانه. هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌و مۆتیڤه‌ی وا ده‌كات توانسته وێنه‌یی و جه‌سته‌یی و ده‌نگییه‌كانیش له ئه‌زموونێكه‌وه بۆ ئه‌زمونێكی تر له گۆڕان و دۆزینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و پانتایی و به‌رجه‌سته‌كردنی جیاوازدابن". له‌م گه‌ڕانه ئه‌زموونكاییه‌ی (بێ سێبه‌ر)دا نیگار و شه‌ماڵ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه زمانێك بدۆزنه‌وه و پێكبهێنن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكی زمانی ناسراودایه، واته زمانێكی نوێی هونه‌ریی كه له‌یه‌كه‌ی ده‌نگی و ریتمی كلتووره جیاوازه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. واتا چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌قه ده‌نگی و گۆرانی ئامێزه‌كان و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌قه گوتراوه‌كاندا به‌پێی پێكهاته‌یه‌كی ڕیتمی هونه‌ریی، ئه‌وا بینه‌ر یا وه‌رگر گوێی له وشه و رسته‌ی ته‌واوه، به‌ڵام له سیسته‌می نیشانه‌یی لینگویستیكیدا مانایه‌كی ناسراوت وه‌كو مه‌دلول پێ نابه‌خشێ، ئه‌مه‌ش داهێنانێكی تری لابۆری شانۆی لالشه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان جیاوازه له‌و هه‌وڵانه‌ی شانۆی هاوچه‌رخ به (پیته‌ر بروك) یشه‌وه، كه له ئه‌زموونێكدا یان چه‌ند ئه‌زموونێكدا زمانێكی هونه‌ریی تایبه‌تیان به‌كاربردووه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش(شه‌ماڵ و نیگار)ده‌ڵێن: "ئه‌و ئه‌زموونانه سه‌رتاسه‌ر له‌نێو سنوور و پانتاییه‌كانی راڤه‌ی ده‌رهێنانی و دراماتۆرگی و به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵ و كه‌سایه‌تی و چیرۆك و حیكایه‌ت گێڕانه‌وه‌دا كاریان كردووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی ئاماژه‌یی و راسته‌وخۆیان به كه‌ره‌سته و ماتریاڵه له‌به‌رچاوو و ناسراوه‌كانه‌وه خوڵقاندووه. جگه له مانه‌ش ئه‌وان رێكه‌وتنێكی ته‌واویان له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر ده‌لاله‌تی تایبه‌تی كردووه. به‌ڵام له‌لای ئێمه سه‌رتاسه‌ر پرۆسه‌كه به جیاوازی هه‌موو ئه‌م شتانه كارده‌كات". دیسانه‌وه نیگار حه‌سیب ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات: "ئایا چۆن ده‌توانین زمانێك بخوڵقێنین كه پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوی كۆمۆنیكاتسیۆنی له‌چوارچێوه‌ی كلتورێك خۆیدا، یان له‌نێو كلتووره‌كاندا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین!!... ئه‌مه له‌ساتێكدا من به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆڵێك یان كه‌سایه‌تییه‌ك له‌مانا شانۆییه‌كه‌دا نمایش ناكه‌م و حیكایه‌ت ناگێڕمه‌وه." هه‌رلێره‌دا كرده‌ی(نوێنه‌رایه‌تی) و (به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌وی تر)به یه‌كجاره‌كی بزره و مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌مانه پرۆسه‌ی(ئاماده‌گی)ده‌بێته خوڵقێنه‌ری پانتاییه‌كان
ده‌ركه‌وته به‌راییه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه گرنگ و نوییه‌ی نیگار و شه‌ماڵ له‌بواری خوڵقاندنی ئه‌م زمانه پێرفۆرمانسی یه‌دا له ساڵی (2000وه بۆ 2005)وه‌كو لابۆری شانۆی لالش له نه‌مسا و ژاپۆن و پۆڵۆنیا و ئه‌ڵمانیا و میسر و تونس دا پراكتیزه كراوه و بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و سه‌رسوڕمانی ته‌واوی ئاماده‌بووان
وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌می ئه‌زموونه‌كانی لابۆری شانۆی لالش به ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته ناسراوه‌كانی چه‌مكی (شانۆ) و (نومایشتی شانۆیی) كارده‌كات و واپێویست ده‌كات زۆر به ووردی له چه‌مكی (ئاماده‌گی) بڕوانین
لێره‌دا شه‌ماڵ عومه‌ر ده‌نووسێت:" ئێمه له‌نێو پانتایی پێرفۆرمانسیدا كارده‌كه‌ین، له هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه و فراوانكردن و دۆزینه‌وه‌ی توانسته پێرفۆرماتیڤییه‌كانین...ئه‌مانه كارێكی قورس و ئاڵۆزن، پێویستیان به كاری به‌رده‌وام و رۆژانه‌یی و ئه‌زموونكاریی هه‌یه...چه‌مكه‌كانی كه‌لتوور، جه‌سته، ده‌نگ، ئه‌نترۆپۆلۆژی، پێرفۆرمانس، پێرفۆرماتیڤ و ئه‌وانی تریش گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه دیوه، مه‌وداكانیان فراوانتر بوون، ئاسته‌كانیان بۆ خوێندنه‌وه و قسه‌كردن چه‌نده‌ها ڕه‌هه‌ند و مه‌ودای جیاوازیان خوڵقاندووه. ئه‌مانه‌ش هیچیان له مۆتیڤی حه‌زێكی ساته‌وه‌ختی و مۆده‌وه سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامێكی سرووشتی ئاڵۆزبوون و هه‌روه‌ها فراوانبوونی كێشه و خه‌ونه‌كانی مرۆڤ و جیهانن. ئێمه‌ش له‌گۆڕانداین، له‌گه‌ڕانداین، چونكه هه‌موو ئێستاتیكا و ته‌كنیكه‌كان له پراكتیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. مێژووی شانۆ، مێژووی جه‌سته‌یه، مێژووی ده‌نگه، مێژووی ده‌ق و ته‌كنیك و پراكتیكییه‌كانه، باشتر بڵێم مێژووی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌كانێتی
لێره‌وه گه‌ڕان له‌دووی هه‌ر رێگه‌یه‌كی نوێ، واتا دۆزینه‌وه و خوڵقاندن داڕشتنه‌وه‌یه‌كی تری ماتریاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانه له (كۆنتێكستێكی) ته‌واو جیاوازدا. بۆیه چه‌مكی(پێرفۆرمانس)له خستنه‌كاری ئێستاتیكیانه‌ی لابۆری شانۆی لالش دا به‌مانای وه‌رگێڕانه ده‌قاوده‌قییه‌كه‌ی(نومایشتی شانۆیی..ناگرێته‌وه كه ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه و خراپ تێگه‌یشتن له‌م چه‌مكه وه‌كو مۆده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت نومایشته ته‌قلیدییه‌كانیشی پێ ئاماژه ده‌كرێت،...هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وژمه هونه‌رییانه‌ش ناگرێته‌وه كه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا به (هونه‌ری پێرفۆرمانس) ناسراون، به‌ڵكو له‌لای ئێمه(پێرفۆرمانس) چه‌مكێكی ئه‌لته‌رناتیڤییه له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی(نومایشتی شانۆیی) و (شانۆ) له‌مانا ناسراوه‌كانیاندا
پرۆگرامی فیستیڤاڵی شانۆی نێونەتەوەیی ئوردون ٢٠١٠
سەرۆکی فیستیڤاڵەکە، دەرهێنەری ناسراوی عەرەبی و ئوردونی حکیم حرب بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئوردونی و عەرەبی ئاماژەی ئەوەی داوە کە: تایبەتمەندێتی خولی ئەمساڵ لە ئامادەبوونێکی نەوعی و گەورەی گرووپە شانۆییەکان و کەسایەتی و میوانە ڕەخنەگرەکان و توێژکاراندا خۆی دەبینێتەوە، جگە لەمەش بەشدارییەکی دانسقەی ووڵاتانی ئەوروپایە کە ئەمەش بۆ یەکەمینجارە لە نەمسا ، ئیتالیا، سویسرا، بولغاریا، یۆنان، قبرص و هەروەها ووڵاتی کەنەداش کە هەریەکەیان بە ئەزموونێکی شانۆیی بەشدار دەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەمەش مژدەی کار و ئەزموونی هاوبەشی داهاتووی هونەرمەندانی شانۆی ئوردون و ئەوروپایە. هەروەها چەند گرووپێکی ناسراوی ووڵاتانی عەرەبیش لە تونس، میسر، مەغریب، فەلەستین، عێراق کە ئەمانیش هەریەکەیان بە نوومایشتێک بەشداری دەکەن. هەروەها لەسەر ئاستی شانۆی ئوردونیش شەش نوومایشتی شانۆیی بەشدار دەبن، کە هەموویان بەرهەمی ئەمساڵن و لە وەرزی شانۆیی جیاوازدا نوومایشتکراون و سەرنجێکی گەورەی ڕەخنەگرانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە
هەروەها حکیم حرب ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە: هەموو کارە بەشدارەکان پێشوەختە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆری باڵاوە هەڵبژێردراون و میوانداریکراون کە توێژینەوەیان لەسەر هەموو ڕەهەندە هونەریەکان بۆ کراوە، وەکو ئاستی تەکنیکی دەرهێنان و سینۆگرافیا و هەروەها ڕەگەزەکانی تر، هەر لەم ڕەهەندانەشەوە ئەم ئەزموونە دانسقانە ئامادەدەبن بۆ ئەوەی جوانترین و باڵاترین هونەر پێشکەش بە بینەری شانۆی ئوردون بکەن
لیژنەی باڵای فیستیڤاڵەکەش ئاماژەی ئەوەیان کردووە کە: سرووتێکی دەربڕینیی وێنەیی و جوڵەیی و دەنگی و مۆسیقایی باڵی کێشاوە بەسەر ئەو ئەزموونانەی کە لە ئەوروپاوە بەشدارن، بە بێ پشتبەستن بە حیوار وتەکنیکی تەقلیدی و ڕاستەوخۆ}. جگە لە نوومایشتی شانۆیی ئەوا هەر لەم فیستیڤاڵەدا کۆنفڕانسێکی فیکری بەبەشداری کۆمەڵێک توێژکار و نووسەر و هونەرمەندی چەند ووڵاتێکی عەرەبی سازدەکرێت. سەرەڕای ئەمەش هەموو ڕۆژێک کۆڕ و سیمیناری ڕەخنەیی لە لایەن ڕەخنەگرانی شانۆوە بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مەودا ئیستاتیکی و بەها هونەرییەکانی نوومایشتەکانی فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت
خولی ئەم فیستیڤاڵەش وەکو خولەکانی تر ڕێز لە کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕەخنەگرانی شانۆی عەرەبی دەنێت. شانبەشانی ئەمانەش سازدانی دوو وەرشەی شانۆییە لەلایەن دوو هونەرمەندی ئیتالی و فینلەندیەوە. سەرجەمی نوومایشت و کۆنفڕانس و سیمنیارەکان لە شاری عەمان بەڕێوەدەچن. بەڵام لە شاری (الزرقا‌و)ش تەنیا نۆ نوومایشت دووبارە دەکرێنەوە کە بریتین لە ووڵاتانی نەمسا لابۆری شانۆی لالش، ئیتالیا، فەلەستین، ئوردون بە دوو نوومایشت، مەغریب، تونس، میسر، عێراق
ئەوەی شایانی باسە ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن بەشی شانۆی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئوردون سازدەکرێت. هەروەها سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندنی فیستیڤاڵەکەش ئەوی دووپات کردۆتەوە کە: هەموو دەرفەتێک بۆ ڕۆژنامەکاران و کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندن دەخوڵقێنن تاوەکو دەنگوباس و خوێندنەوی ڕەخنەیی نوومایشتەکان بە خوێنەر وبینەرێکی فراوان بگەیەنن. هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری ئوردون هەموو ئاسانکاری و پێداویستیەکانیان بۆ مەیسەر دەکات لە پێناوی بەجێهێنانی کارەکانیاندا. جگە لەئەوەلیاتی بینینی نوومایشتەکان ئەوا لەهەمان ئەو ئوتێلەشدا کە شوێنی حەوانەوەی هونەرمەندان و کۆڕ و پێکگەیشتن و سیمینارەکانە "سەنتەرێکی ڕاگەیاندنیان" بۆ دەکاتەوە
شایانی باسە کەسانێکی ناسراوی شانۆی عەرەبی، وەکو میوان و بەشدارانی کۆنفڕانس و کۆڕە ڕەخنەییەکان ئامادەی ئەم فیستیڤاڵە دەبن، هەندێک لەوانەش بریتین لە: عبدالکریم برشید، منصف السویسی، د. صلاح القصب، د. احمد سخسوخ، بول شاؤول، کنعان البنی، جان قسیس، سمیحه ایوب، محمد بن قطاف
ئا: شۆڕش محەمەد
چراکان ٢٠١٢