لە یادی دامه‌زراندنی 15 ساڵه‌ی شانۆی لالش دا
بۆ هه‌ردوو هاوڕیم ( نیییییییییییییییییییییییییییییگار) و شه‌ماڵ
ئێوهههڵگری ده‌نگێکی پڕ له‌گۆرانی وڵات بون ..... له‌و ڕۆژه‌وه‌ی کهبهگۆچانهکهی سیامه‌ند کۆڵهکهتان پێچایه‌وه چاوێکی پڕ له‌فرمێسک و هه‌ناسه‌یه‌کی حهسرهتاوی و منداڵێکی کۆرپه‌ی به‌ر مهمکانهتان نوساند به‌سنگی برینداره‌وه و به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و سنورێکی نادیار
نه‌تان ده‌زانی ئه‌و کۆڵهههڵگری چه‌نده‌ها وتاری پێچراوه له وشه‌ی کوردیه؟؟
درێژکراوه‌ی ڕۆژانێکی کارکردنی لێوان لێو له‌خۆشه‌ویستی شانۆیه!! ئه‌و شانۆیه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بڕینی هه‌ر سنورێکدا به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆحی خۆتان تێکه‌ڵ ده‌بوو
کاتێک کهبهههناسهیهکی قورس وخۆشهویستیهکی به‌جێماوی ئازیزان و پێچانه‌وه‌ی دیکۆری هه‌ڵپێچراوی تیپی شانۆی ئه‌زمونگه‌ری له گۆشه‌یه‌کی شاردا کۆتان کرده‌وه‌و ماڵ ئاواییتان کرد!!!،،،، ئیدی ئێوه ڕۆشتن تا گه‌یشتنه کونجێکی تری ئه‌م گه‌ردونه و هه‌ر بهڕێوهگۆرانی خۆشه‌ویستیتان بۆ شانۆی وڵاته‌که‌تان ده‌چڕی
له‌وێ گیرسانه‌وه سه‌یر تان کرد ئه‌و شانۆیه‌یه‌ی که‌داوتانه بهکۆڵتانا دژواریه‌کانی سه‌ختی ڕیگا هه‌موی لێ داماڵیوه !! هه‌ر له( ڕوناکی و دیالۆگ وجل و به‌رگ و ده‌ق ) ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆح و ژیانی ئێوه مایه‌وه ل شانۆدا ته‌نها و ته‌نها هه‌رده‌نگی ( هۆره‌ی جاف و سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان وحهیرانهکانی نێوپێ ده‌شته‌کانی هه‌ولێر ولۆلۆی بنار ئه‌شکه‌وته‌کانی لالش ) بوو ئیدی ده‌نگ بۆ ئێوه بوه شانۆ ،،، بوه هه‌ناسه‌ی ناو دڵیکی له‌ت له‌ت ،، ده‌نگ بووه هونه‌رێکی باڵا ئه‌وه‌نده‌ی هاواری دوری نێوان خۆتان و ئێمه،، هونه‌رێک پراو پڕی جوڵه‌ی شانۆ ،، هونه‌رێک به‌هه‌موو یارانی شانۆتان ووت ئێمه سه‌فه‌رێکی دور زۆر دور ،، ڕێگایه‌کی دڕکاوی له‌گریانی منداڵ و برسیه‌تی و سه‌رمای شه‌وان و دابڕانی عاشقان و په‌ڕینه‌وه له غوباری سنورهکا! ئه‌م شانۆ ده‌نگیه‌ی لا دروست کردین ،،،، بۆیه ئه‌مه ئه‌و شانۆیه‌یه که له‌هه‌ناو و‌دڵ و خوێنی خۆمانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه
ئیدی ڕۆژێک بێ ئه‌شکی خۆشه‌ویستی شانۆکهتان ئێوه ناتوانن بێ ده‌نگ بن و لێی دابڕێن
ئه‌و کۆڵه‌ی له‌یه‌که‌م ساتی دهرچونتانهوهبهکۆڵوانهکهی( خه‌جێ )پڕتان کرد له‌ده‌نگ و وشه و هه‌ناسه‌ی کوردی و گۆچانه‌که‌ی سیامه‌ند داتان بهشانتانا و له‌شار ده‌رچون!! تا ئه‌م ساته‌ش ئێوه وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی ( خه‌ج وسیامه‌ند ) لهههربستێکی ئه‌م دونیایه‌دا بۆتان کرابێت هاواری ده‌نگێکی کوردیتان به‌گوێی شانۆکاراندا هه‌ڵداوه و نهسرهوتون چون شانۆ و ده‌نگ بۆتهههموو ژیانتان و گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگێکی تر و جوڵه‌یه‌کی تر
بۆیه لێره‌دا پێتان ده‌ڵێم – ئێوه به‌شێکن له‌ده‌نگی شانۆی نه‌وه‌یه‌ک که‌ناوی کورده
هاوڕێی ماندوم (نیگار) ،، تۆ ئه‌و ژنهکۆڵ نه‌ده‌ره بوێره‌ی که‌هیچ سنورێک نه‌یتوانی بۆ یه‌ک سات له‌عه‌شقی شانۆت دابرێت و هه‌میشه‌و به‌هه‌مو زمانه‌کانیش هاواری پاراستنی ئه‌و عهشقهته که ئاوێزانی شانۆیه
گهزیزە
سلێمانی ٢٠١٣