له نه‌مسا ئاوڕ له ژیان و ئه‌زموونی ژنه شانۆكاری كورد نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌درێته‌وه
What do you want to do ?
له نه‌مسا ئاوڕ له ژیان و ئه‌زموونی ژنه شانۆكاری كورد نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌درێته‌وه
له نه‌مسا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له باره‌ی ژیانی حه‌وت كه‌سایه‌تی به ره‌چه‌ڵه‌ك جیاواز ئاماده‌كراوه، كه به په‌نابه‌ری روویان له‌و وڵاته كردووه و له‌وێ له رێگه‌ی به‌هره‌كانیانه‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه شانۆكاری كورد "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی"یه
فیلمه‌كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستان و نیشته‌جێی نه‌مسا، "كێنان كیلیچ" كاری له‌سه‌ر كراوه و تێیدا ژیانی ئه‌و حه‌وت كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌ستنیشانیكردوون، پیشان ده‌دات، جگه له شانۆكاره كورده‌كه، كه له دوای راپه‌ڕینی (1991)ه‌وه هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشتووه و روویكردووه‌ته نه‌مسا، ئه‌وانی دیكه له وڵاتانی توركیا، سوودان، ژاپۆن، كرواتیا كۆڵۆمبیا روویان له نه‌مسا كردووه. ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌یان له بوارێكی هونه‌ری و رۆشنبیری سه‌رقاڵی كاروچالاكین و له بواره‌كانی (هونه‌ر و میوزیك و سه‌ما و شێوه‌كاری) جێده‌ستیان دیاره
له كه‌ناڵی "دووی نه‌مسا"، راپۆرتێك له باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه دۆكیۆمێنتارییه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا شانۆكاره كورده‌كه، "نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی" باس له ئه‌زموون و چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌كات، كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه روویكردووه‌ته نه‌مسا، هاوكات دیمه‌نی كۆچڕه‌وی (1991)ـی كورد پیشان ده‌درێ. "نیگار قه‌ره‌داغی" كچی شاعیری ناوداری كورد "حه‌سیب قه‌ره‌داغی"یه، كه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به "شێخی شاعیران" یاخود "شاعیری خه‌م" ناوبانگی ده‌ركردووه
K24 – هه‌ولێر