پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی مۆنۆ

 

پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی "مۆنۆ" نوێترین پڕۆژه‌ی لابۆری شانۆی لالشه‌ له‌ ڤیه‌ننا


لەم پڕۆژە نوێیەدا، نیگار حەسیب قەرەداغی سەرقاڵی تێمای مۆنۆیە، بە مەبەستی ئەوەی کە ئێمە لە جیهاندا تاکێکین، هەڵگری دێمۆنی رەشی خۆمانین، ئەو دێمۆنەی وەکو دیوارێک رێگرە لەبەردەمماندا
             
لەم پڕۆژە نوێیەدا، نیگار حەسیب قەرەداغی سەرقاڵی تێمای مۆنۆیە، بە مەبەستی ئەوەی کە ئێمە لە جیهاندا تاکێکین، هەڵگری دێمۆنی رەشی خۆمانین، ئەو دێمۆنەی وەکو دیوارێک رێگرە لەبەردەمماندا

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ له‌ "بیرۆکە ، کامێرا، مۆنتاج، نواندن، دەنگ" نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغییه‌

نیگار له‌ رێی ئه‌و پڕۆژه‌ نوێیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بڵێت: ئێمەی مرۆڤ چیدی یەکەیەک نین، جەستە و روحمان لەیەک جودا بووه‌تەوە و دابەش بووە، بوینەتە چەند تاکێک، ناسنامەی ئیندیڤیدواڵیمان ون کردووه‌

له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌دا هونەرمەند هەوڵی داڕووخاندنی ئەو دیوارە رەشە یاخود لەناوبردنی ئەو دێمۆنە دەدات، هەوڵ دەدات ترس ببەزێنێت، هەوڵی بەیەکگەیشتن و یەکبوونەوە دەدات، هەوڵی خوڵقاندنی ژیانێکی نوێ

به‌سه‌رنجدان له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌، ئەگەر لە روانگەیەکی فێمینیستیشەوە سەیر بکرێت، ئەوا دەبینین کە ئەو فیگورەی لە ژێر عەبا رەشەکەدایە، چەند جارێک هەوڵی دەرباز بوون دەدات، ئەوەش لە رێگەی کارکردن لەگەڵ دەست و پەنجەکان دا دەبینرێت

ئەو نەرم و نیانی و ژنایەتی خۆی، بێزاری و توڕەیی و ناڕازیی خۆی، لە رێگەی جووڵەوە دەخاتەڕوو

دوو فیگۆرەکانی تریش بەردەوام هەوڵی بەیەکگەیشتن دەدەن، هەرجارەی یەکێکیان ون دەبێت و دەگەڕێتەوە، تا لە کۆتاییدا دێمۆنەکە ون دەبێت و تەنها یەک فیگور دەمێنێتەوە، مۆنۆیە، کە هەڵگری مرۆڤایەتی خۆیەتی

گۆرانیەکە وەکو سەرجەم پڕۆژەکانی لابۆری شانۆی لالش و بە تایبەتی پڕۆژەکانی نیگار، پێکهاتووە لە زمانێکی هونەری و مانا و بەهاکەی لە شێوازی وتنی ئایەتی و بینەر و بیسەر سەربەستە لە راڤەکردنیدا

هەولێر K24

www.youtube.com/watch