سەمای داهۆڵ
پرۆژەیەکی ڤیدیۆی نوێی لابۆری شانۆی لالش لە ڤییەنا
"نیگار حەسیب قەرەداخی" سەرقاڵی تێمای ژیانی مرۆڤەکانە لەسەردەمی گلۆباڵیزم
پڕۆژهی هونهری شانۆكار نیگار حهسیب قهرهداغی
لەم پڕۆژە نوێیەدا هونەرمەند "نیگار حەسیب قەرەداخی" سەرقاڵی تێمای ژیانی مرۆڤەکانە لەسەردەمی گلۆباڵیزم، کە جەستەی مرۆڤ تەنیا رووکەشە و ژیان و رووح و هەستەکانی لە دەستداوە و وەک داهۆڵ و فیگەرێکی بێ رووحە لەناو کێڵگەی ئەم ژیانە دژوارەدا
مرۆڤ وەکو داهۆڵێکی جوانکراو یان ترسناک لە کێڵگەیەکی پڕ ژیان و رەنگ و بوونەوەرەکانی دیكهدا راوەستاوە، بەڵام ئەمان هیچ خۆشی و بەختەوەریەکی پێ نابەخشن و هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو ئەم فیگەرە تەنیا بۆ ترساندن لە ئارادایە
لەم پێرفۆرمانسەدا شانۆکار "نیگار حەسیب"، ژیان دەکاتەوە بەبەر ئەم داهۆڵەدا و لەگەڵ جووڵەی هەوا و گژوگیای کێلگەکەدا دەیهێنێتە سەما.. سەمای ئازادی و ژیان
لەم پرۆژە نوێیەدا رەنگی شین باڵیکێشاوە بەسەر ڤیدیۆکەدا، رەنگی مانگە شەو، کۆنترسات بۆ ئەم رەنگە، رەش و سوور و کڵاوە پوشەکەیە
لێرەدا رەنگی شین بە مەبەستەوە دانراوە، رەنگی شین سیمبۆلی ئاسمان و دەریایە، سیمبۆلی هەستکردن بە ئاسایش و هێمنییە، هەربۆیە هونەرمەند بە ئاگایی و بە مەبەستەوە ئەم رەنگەی هەڵبژاردووە
ملوانکە درێژەکانیش، تەنیا بۆ جوانکاری لە ئارادانین، بەڵکو ئەمانیش ئەرکیان هەیە. رەنگە سورەکەش هەمان شێوە، وەک سیمبۆلی خوێن بەرەکان، ژیان دەبەخشنە فیگەرەکە
بێگومان کڵاوە پووشەکە ئۆبجێکتێکی زۆر دیارە و بەهۆیەوە شێوەی داهۆڵەکە راستەوخۆ بەرجەستەبووە
Kurdistan24
هەولێر
www.youtube.com/watch