لابۆری شانۆی لالش
"ده‌نگ وه‌کو سه‌رچاوه"
گه‌ڕانێکی تری ئه‌زموونکارانه
له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ئه‌زموونکار (شه‌ماڵ عومه‌ر و نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی) سه‌رقاڵی گه‌ڕانێکی دیکه‌ی ئه‌زموونکارانه بوون، که جه‌ختی ده‌کرده سه‌ر کۆنسێپتی (کلتورفیزیکی) وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیفێک بۆ کۆنسێپتی (سایکۆفیزیکی) . له‌ساڵی 1992 هه‌تا ساڵی 1998هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له گه‌ڕانێکی تردا به‌ره‌و پرۆسێسێکی ناته‌باو جودا له‌باره‌ی ته‌كنیكه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردن هه‌نگاویان نا كه به (کلتوری پرفۆرماتیفی) ئاماژه‌یان پێدا و تیایدا ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموونه‌کانی پێشویان قوڵتر کرده‌وه بۆ خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێک پرسیای پراکتیکی له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی گوتاری جه‌سته له شوێنكاتدا. له‌وساڵانه‌شدا کۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی پێرفۆرمانسیان له نه‌مسا و ووڵاتانی تری ئه‌وروپا به سه‌رکه‌وتنێکی له‌به‌رچاو به ئه‌نجام گه‌یاند، له وانه‌ش: داستانی چاوه‌ڕوانی، وڕێنه‌ی دوا جه‌نگ، خه‌ونێک له ئۆقیانوسی چواره‌مدا، چاوه‌ڕوانی، به‌شێک له مه‌مله‌که‌تی لم، شیر+ هه‌نگوین، دووباره به‌هه‌شت ئێستا.
به‌ئامانجی پتر گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌ی پراکتیکی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1998 لابۆری شانۆی لالشیان له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا دامه‌زراند. له‌ساڵی 2000 وه لابۆری لالش توانی بنكه‌ی جێگیری خۆی وه‌کو هۆڵێکی شانۆیی و لابۆرێکی هه‌میشه‌یی له ڤییه‌نا دابمه‌زرێنێت ئه‌مه‌ش له‌پێناوی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی (مه‌عریفه‌ی ده‌نگ )دا له‌ڕێگه‌ی ئاهه‌نگساز ، چاودێری هاوبه‌ش، پێكگه‌یشتنی پێرفۆرماتیفی ، له‌بری چه‌مكه باو وناسراوهكانی شانۆ وه‌ك " ئه‌كته‌ر ، ده‌رهێنه‌ر ، نمایشی شانۆیی ". ئه‌م چه‌مکه تازانه‌ش گه‌مه‌یه‌کی لینگویستیکی ڕووت نین، به‌ڵکو له په‌یوه‌ندییه‌کی زیندووی میتۆدی و پراکتیکیه‌وه به‌کار ده‌خرێن و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌زموونی شه‌ماڵ و نیگار له خۆ ده‌گرن.
شانۆ وه‌ك چالاكییه‌كی داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ ، له‌تێگه‌یشتنی لابۆری شانۆی لالشدا شوێنێكی هه‌میشه‌ییه بۆ پرۆسه‌ی گۆڕان (التحول). به‌واتای ئه‌وه‌ی هه‌میشه پرۆسه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاواز تیادا روده‌دات.
1- له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی نواندنه‌وه ، واته ئه‌كته‌ر به‌نواندنی که‌سان و فیگور و بونه‌وه‌ر و شتی تر هه‌ڵده‌ستێ ، لابۆری شانۆی لالش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسێسی گۆڕانه کاری کردوه.
2- گۆڕانی دووه‌م له‌ڕێگه‌ی گریمانه‌كردنی ته‌کنیک و پرۆسه‌ی هونه‌ری تره‌وه که له‌ده‌ره‌وه‌ی كرده‌ی جه‌سته‌یی ئه‌کته‌ره‌وه به‌ئاکام ده‌گات . به‌واتای ئه‌وه‌ی كه بونه‌وه‌ره بكه‌ره‌كه ده‌بێته به‌شێك له پرۆسه‌ی ئه‌فراندن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕابردو ڕوویداوه و و له‌ئێستاشدا ڕوده‌دات.
3- گۆڕانێكی تریش له ئارادایه ، كه ئه‌ویش بریتیه له‌و گۆڕانه‌ی كه لابۆری شانۆی لالش پێیگه‌یشت و بریتیه له‌و گۆڕانه‌ی كه توانستی زیندووی بكه‌ره‌كه له پانتاییه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كردارێكی ئیرادییانهی خۆیی و هه‌ڵبژارده له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئاستی ووزه و تێپه‌راندنی (چۆنایه‌تی) و گه‌یشتن به (جۆرایه‌تی).
به‌واتای ئه‌وه‌ی بونه‌وه‌ره زیندووه‌كه ده‌بێته خودێكی سه‌ربه‌خۆ و ته‌واوه‌تی، لێره‌وه ئه‌و بونه‌وه‌ره بكه‌ره وه‌ك دژ و ئه‌لته‌رناتیفی ته‌واوی كرداری ئه‌كته‌ر خۆی ده‌ناسێت و ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هیچ بونه‌وه‌رێك ناکات وهیچ شتێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی نمایش ناكات، لێره‌شدا ئه‌و بکه‌ره كرداره مرۆییه‌كان وه‌ك مرۆڤێكی ئاماده له شوێنكاتدا به‌دیده‌هێنێت . لێره‌شه‌وه پرۆسه‌ی (دهقئامێزی) و (نوێنه‌رایه‌تی) له‌ناوده‌چێت.
شه‌ماڵ و نیگار ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که شانۆ و ده‌ستکه‌وته‌کانی له مێژووه درێژه‌که‌یدا ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ده‌کرێت شانۆ ده‌ست به‌رداری هه‌موو ئه‌و شتانه بێت كه بۆ به‌دیهێنانی پرۆسه‌ی شانۆیی پێویستی پێی نییه و ده‌توانێت بیكاته ده‌ره‌وه به‌ته‌نها جه‌سته نه‌بێت .... بۆچی ؟ چونكه جه‌سته خودی مرۆڤه. بۆیه له لابۆرهكهماندا ئه‌م پسپۆرییه به‌ده‌ست هاتووه به (په‌رستنی جه‌سته) ناوزهددهكهین و ئه‌م په‌رستنی جه‌سته‌یه‌ش له داڕشته‌و شێوه جیاوازه‌كانی دا به‌تایبه‌ت له ئه‌زموونه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا یه‌كێك له گرنگترین سه‌رچاوه ئه‌ندامیه‌كانی مرۆڤی له‌بیركردووه كه ئه‌ویش ده‌نگه .
لابۆری شانۆی لالش واده‌بینێت كه ته‌نها جوڵه تاكه هه‌ڵگری مێژووی كه‌سێتی نییه ، یاخود وه‌ك شانۆی ئه‌مڕۆ به تاكه پاڵنه‌رێك بۆ كرداره‌كانی جه‌سته ده‌یبینێت. به‌ڵكو ده‌نگیش هه‌ڵگری مێژووی که‌س و یاده‌وه‌ری و ئامادهگییهکانیهتی.
مه‌به‌ست له ده‌نگ ئه‌و به‌كارهێنانه ته‌كنیكیه جیاوازانه نیه كه له شانۆی دیالۆگئامێزی و ئۆپێرا و شانۆی لیریكی مۆزیكی و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌زمونه شانۆییه نوێنانهش كه ده‌نگ تیایدا له بوار و به‌هاریکاری ئامڕازی ته‌کنه‌لۆژی به ئاکام دێت .
ده‌نگ و گۆرانی له چه‌مك و به‌کارخستنی لابۆری شانۆی لالش دا به‌ئامانجی قوڵكردنه‌وه‌ی کرده‌ی دراماتیکی و ته‌نانه‌ت به ئاراسته‌ی مۆنتاژكردنی دیمه‌نه‌كان و به‌مه‌به‌ستی ڕووه‌و نامۆكردنی پرۆسه‌ی شانۆیی كاری پێناكرێت ، به‌ڵكو شه‌ماڵ و نیگار له لابۆرهکهیاندا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه سه‌رجه‌می ئه‌م تهكنیكانه و شێوازه كۆن و ته‌نانه‌ت ههنوكهییهكانیش تێپه‌ڕێنن .
لێره‌وه لابۆری شانۆی لالش ده‌چێته نێو سه‌ركێشییه‌كی ده‌نگییه‌وه كه به پرۆسه‌ی (ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه) ناساندویه‌تی. ده‌نگ وه‌کو سه‌رچاوه و پاڵنه‌رێك بۆ خستنه‌کاری جه‌سته ، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕوداوی فیزیكی و بونیادنانی ریتم و ڕوداو ... گۆرانیش لێره‌دا به‌ته‌نها به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه گۆرانی بوترێت ، به‌ڵکو به‌واتایه‌کی تر، كردنی گۆرانیه به حاڵه‌تێکی بینراو ، واته (به‌بینراو کردنی ده‌نگ) . ده‌نگ لێره‌دا ته‌فسیری ڕووداو ناکات ، به‌ڵكو خۆی خودی ڕوداوه‌که‌یه ، ئه‌تمۆسفێره شانۆییه‌که پێك ناهێنێت به‌ڵكو خۆی خودی ئهتمۆسفێرهکانه . ئه‌م پرۆسه‌یه به‌مانی ئه‌وه نی یه که ووشه و ڕسته و ناوه‌ڕۆکی گۆرانی به جووڵه و له پانتاییدا به‌رجه‌سته بکرێن، هه‌روه‌ها له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا له ده‌ره‌وه وێنه‌ی جۆراوجۆر به‌سه‌ر پێکهاته ده‌نگییه‌کاندا ناسه‌پێنرێت. که‌واته هه‌روه‌ک چۆن ده‌نگ خۆی خودی ڕوداوه‌که‌یه ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کۆریۆگرافی جه‌سته به‌ئاکام ده‌هێنیت و هه‌ر خۆشی واته ده‌نگ ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پانتاییه‌کان و خۆڵقاندنی که‌ره‌سته و ماتریاله‌کانی. هه‌ر ئه‌م پرۆسه دهنگییهشه (له سه‌ره‌تای نه‌شونما و پێگه‌یشتنیه‌وه تا ده‌گاته ئهکتسیۆنێکی به ستروکتورکراو که قابیل به دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و پڕاوپڕ بێت) ، شوێن و شێوه‌ی دانیشتنی بینه‌ران و ژماره‌یان و ئاماده‌ییان له پانتاییه‌که‌دا ده‌ستنیشان ده‌کات . پرۆسه‌ی (ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه) له ئاڕاسته‌یه‌کی تری‌دا هه‌وڵێكی تره بۆ توێژینه‌وه‌ی جه‌سته له ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه.
له‌م ڕێگایه‌وه لابۆری شانۆی لالش هه‌وڵی ئه‌وه داوه كه بگاته نهێنی ئه‌و ماره پێچاوپێچه‌ی كه‌وه‌ك خه‌وتوویه‌ك له‌ناخماندا خۆی حه‌شارداوه ، ناخی جه‌سته‌مان ، ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵا ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌جوڵێین ، ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌یدا ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ناسه ده‌ده‌ین ، ئهگهرچاوی كرده‌وه ئه‌وا ڕووه‌و هه‌موو ئاراسته‌كان ده‌بزوێین ، ئه‌گه‌ر ده‌میش بكاته‌وه ، ئه‌وا گوزارشت له ئازار‌و تامهزرۆییهكانمان ده‌كات . ئه‌و هاوشێوه‌ی وێنه‌یه‌كی زیندووی هێزی ژیانه.
شه‌ماڵ عومه‌ر ده‌ڵێت " ئه‌و كاته‌ی باس له ده‌نگ ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه وایه باس له بونه‌وه‌رێكی زیندوو بكه‌م ... به‌ڵێ ... ئه‌و بونه‌وه‌رێكی زیندووه ... ئه‌و منه ... ئه‌و ئێمه‌یه "
پرسیاری سه‌ره‌كیش له‌وه دایه ئایا ده‌توانین له‌م ڕێگه‌یه‌وه زمانێكی په‌یوه‌ندیكردن پێكبهێنین ؟
له‌م پرسیاره‌وه لابۆری شانۆی لالش ئاماژه ئه‌وه ده‌که‌ن كه ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن نمایشێكی شانۆیی نییه به‌واتا باوه‌که‌ی ، به‌ڵكو ناوی ده‌نێت (پێكگه‌یشتنی پێرفۆرماتیفی) .. ئه‌مه‌ش ئاستی كۆتایی و ته‌واوه‌تی ئه‌م پشكنینه نییه ، به‌ڵكو ئامرازه‌كانی گه‌ڕانی ئهزمونكارانهی به‌رده‌وامه .
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه شه‌ماڵ عومه‌ر له كۆنسێپتی ژماره (1)ی لابۆری لالش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه :" توێژینه‌وه و پشكنین ، توێژكاری و كرده‌ی لابۆراتۆریۆم پره‌نسیپه گرنگه‌كانی پرۆژه‌و ئه‌زمونه‌كانی لابۆری شانۆی لالش پێكدێنێت . هه‌ر ئه‌م بینینهشه واده‌كات ئامانجی توێژینه‌وه پراكتیكیهكانمان به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری ڕووت نه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی كه‌ڵه‌كه‌كردنی نمایش و به‌جێگه‌یاندنی وه‌رزی شانۆیی ، به‌ڵكو گه‌ڕانه له‌دوای سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌كانی وزه‌ی جه‌سته‌یی ، گه‌ڕانه له‌دوای ئه‌و ووزه زیندووانه‌ی له ڕێگایانه‌وه ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه (جه‌سته ) زاكیره‌ی نییه به‌ڵكو خۆی زاكیره‌یه و زاكیرهیهكی زیندووش ، (جه‌سته) به‌شێك نییه له‌ئێمه ، به‌ڵكو خۆمان جه‌سته‌ین . هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ده‌رك پێكردنهش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه (مێزی نوسین) تێپه‌ڕێنین و توێژكارییهكانمان به‌ره‌نجامێكی ته‌واوی پراكتیكی و ئاماده‌یی جه‌سته‌یی بن"
لابۆری شانۆی لالش وه‌كو پێداویستییه‌كی شانۆیی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌زمونكاری و گه‌ڕانێكی به‌رده‌وام له‌دوی زمانێكی نوێی كۆمۆنیكاسیۆنی شانۆیدا له‌ساڵی 1998له‌شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا هاته‌ئارا . ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینێكی پراكتیكی و تیۆرییه له‌ساڵی 1991وه به نێو میتۆده گرنگ و لابۆرئاساكانی جیهانی شانۆ‌و هه‌روه‌ها له‌پاش به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی پراكتیكی گرنگ كه له‌وڵاتی نهمساوزۆربهی وڵاتانی تری ئه‌وروپا له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( شه‌ماڵ و نیگار ) به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه و هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئه‌لته‌رناتیڤی بوون ، وه‌كو پێداویستییه‌كی پراكتیكی ئه‌وا نیگار‌و شه‌ماڵ توانییان سه‌نته‌رێكی جێگیر‌و هۆڵی شانۆیی تایبه‌ت به خۆیان وه‌كو لابۆرێكی نێونه‌ته‌وه‌ییی له‌ساڵی 2000وه له ڤییه‌نا به‌ده‌ست بهێنن . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به پشتگیری ته‌واوی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌زگا كلتورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌مسا كهمیتۆدهكانی لابۆری شانۆی لالش بۆته جێگه‌ی سه‌رنج و گرنگیپێدانیان . جگه له‌مه‌ش تائێستا هه‌موو به‌شدارییه‌كانی لابۆری شانۆی لالش له فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جیهانداو گه‌شت و پێكگه‌یشتنه شانۆییه‌كانی وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی نه‌مسا به‌ئه‌نجام ده‌گات و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌كی و باڵیۆزخانه‌ی نه‌مساوه پشتگیری و هاریكاری ده‌كرێت ، به‌ڵام لابۆری شانۆی لالش سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌و له ئامێزگرتنی گروپه نێونهتهوهییهكهشی ئه‌وا هه‌میشه وه‌كو لابۆرێك ده‌ناسرێت كه داهێنه‌ره‌كانی دوو هونه‌رمه‌ندی كوردن .
به‌رنامه‌ی كاری لابۆری شانۆی لالش پشت نابه‌ستێ به سیسته‌می كاركردنی ( وه‌رزیانه‌ی شانۆ )وه ، واتا ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی شانۆیی و پێشكه‌شكردنی له‌ماوه‌یه‌كی كورتی دهستنیشاوكراودا ،به‌ڵكو وه‌كو پرۆگرامێكی لابۆرییانه ئه‌زمونه‌كانی له‌سه‌ر سیسته‌مێكی توێژینه‌وه‌یی درێژخایه‌ن كه‌له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك تێده‌په‌ڕێت و پاشان ده‌ركه‌وته پراكتیكیه‌كانی له‌وڵاتی نه‌مسا و له زانكۆ‌و فێستیڤاڵه شانۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جیهانیدا پێشكه‌ش ده‌كات . له‌ماوه‌ی ئه‌م كاركردنهشدا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریی نه‌خشه بۆ كێشراو و تێر و پڕ هه‌موو مانگێ چه‌ند جارێك گروپی شانۆیی جیاواز و پسپۆران و بیریار‌و ره‌خنه‌گرانی شانۆ و قوتابیانی زانكۆ‌و كه‌سانی تر له بواره جیاجیاكانی تردا میوانداری ده‌كرێن لهلابۆری شانۆی لالشدا بۆ بینین و توێژینه‌وه‌ی ئه‌م شێوه ئهزمونكارییه ، ئه‌م پێكگهیشتنانهش به‌پێی میتۆدی لابۆری شانۆی لالش به ( پێكگه‌یشتنی پێرفۆڕماتیڤی ) ناسراوه .
میتۆده‌كانی لابۆری شانۆی لالش له‌ساڵی 2001وه بووه‌ته بابه‌تێكی خوێندن له زانكۆی ڤییه‌نا – به‌شی شانۆ ، له‌ژێر میتۆدی ( ئه‌زمونكاری له‌شانۆ دا ) له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر كلێمنس شتێپینا وه به‌ڕێوه ده‌چێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ساڵانه لابۆری شانۆی لالش وهرشهیهكی تایبه‌تی شانبه‌شانی توێژینه‌وه تیۆرییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگ و جه‌سته بۆ قوتابیانی زانكۆی ڤییه‌نا ئه‌نجام ده‌دات .
شه‌ماڵ عومه‌ر دوو كتێبی گرنگی له‌ژێر ناونیشانی ( شانۆیه‌ك له خۆڵه‌مێش و ده‌نگ ) و (ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه ) ده‌رباره‌ی میتۆده ئهزمونكارییهكانی لابۆری شانۆی لالش نوسیوه ، هه‌روه‌ها نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغیش به‌شێكی گرنگی بابه‌تی بڕوانامه‌ی ماجستێرهكهی له‌زانكۆی ڤییه‌نا ( جه‌سته‌ی ئاماده له پانتایی و زه‌مه‌ندا – دیده‌یه‌كی نا ئه‌وروپیانه بۆ كاری پێرفۆرمانس ) و هه‌روه‌ها به‌شێكی تری دكتۆراكه‌ی له‌هه‌مان زانكۆدا ( كاری پێرفۆرمانسی ریتواڵی ) كه له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كانی لابۆری لالشه ، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006تا كۆتایی 2007به‌زمانی ئه‌ڵمانی بهچاپدهگهن .
له‌ساڵی 1999وه لابۆری شانۆی لالش توانیویه‌تی چه‌نده‌ها ئاڵوگۆری میتۆدی له‌گه‌ڵ لابۆر و سه‌نته‌ره جیهانییه‌كان ئه‌نجام بدات، ئه‌م لابۆر و سه‌نته‌رانه‌ش خاوه‌نی میتۆدی كاركردنی خۆیانن و له‌سه‌ر ئاستی شانۆی جیهانی ناسراوون . له‌وانه‌ش : ( پاراتا لابۆر 1 ) ی ڤاڵتهپفاف له فه‌ره‌نساو سویسرا ساڵی 1999-2001. ئاڵوگۆری میتۆدی له‌گه‌ڵ رابه‌رو داهێنه‌ری ( بۆتۆ دانس ) ( كازوۆ ئونۆ )له ستۆدیۆكهیدا له یۆكۆهاما ساڵی 2002 له‌یابان . هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری كاركردنی جێرسی گرۆتۆڤسكی و تۆماس ریچارد ) ی ئیتاڵیا ساڵی 2003 له ڤییه‌نا و ساڵی 2004له نۆڤیسادی نزیك شاری به‌لگراد . بهختیارخان زاده و قوتابیه‌كانی ( شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ئازربایجان )2003. ( شانۆی نۆ 2 ) ی یابانی – له‌بواری ته‌كنیكی ده‌نگدا – تۆكیۆ 2004. هه‌روه‌ها لابۆری گرۆتۆڤسكی3 له پۆلۆنیا – ڤراسلاڤ 2005. دوا ئاڵوگۆڕی میتۆدیش له‌ته‌ك ئۆدین تیاته‌ری ( یۆجینۆ باربا 4 )دا له لابۆری گرۆتۆڤسكی له پۆلۆنیا ساڵی 2005له‌چوارچێوه‌ی چوارده‌هه‌مین پێكگه‌یشتنی نێونه‌ته‌وه‌یی قوتابخانه‌ی شانۆی ئه‌نترۆپۆلۆژی به‌ئه‌نجام گه‌یشت .
میتۆده داهێنه‌رانه‌كه‌ی نیگار‌و شه‌ماڵ ( ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه ) له‌لایه‌ن بیریارانی شانۆ و ئه‌نترۆپۆلۆژی و پسپۆران و پراكتیككارانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌یه‌كێك له ده‌ركه‌وته داهێنه‌رو ئهلتهرناتیفهكانی ئه‌م ساته‌ی شانۆی جیهانی ئاماژه‌پێدراوه ،كه‌هه‌وڵی داوه ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی شانۆ وه‌كو ( ده‌رهێنه‌ر ، ئه‌كته‌ر ، نمایشی شانۆیی ) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و وه‌كو دیده‌و ئاستی پراكتیكیش نه‌ك گه‌مه‌یه‌كی لینگویستیكی ،چه‌مكه‌كانی وه‌كو ( چاودێری هاوبه‌ش ، ئاهه‌نگساز، پێكگه‌یشتنی پێرفۆرماتیڤی )له‌جێگایان پراكتیزه بكات . هه‌ر ئاماژهیهشه وای كردووه كه لابۆری شانۆی لالش له ئێستاوه تا كۆتایی 2007له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها زانكۆ و فێستیڤاڵی شانۆیی نێو نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی سیمینار و وه‌رشه‌ی پراكتیكی و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی ئه‌زمونه‌كانیان میوانداری بكرێن ،وه‌ك چۆن له‌ساڵانی پێشوشدا ئه‌م لابۆره به‌هه‌مان شێوه گه‌شت و ئه‌زمونه‌كانی به ئه‌نجام گه‌یاندووه .
هه‌روه‌ها لابۆری شانۆی لالش ساڵانه شانبه‌شانی توێژینه‌وه پراكتیكییه ئهزمونكارییهكانی ئه‌وا له ساڵی 1999وه به‌به‌رده‌وام ( دیالۆگی ئینتهركلتورالیزمی لالش ) سازده‌كات . كه‌تیایدا ساڵانه بیرۆكه‌یه‌ك ده‌خاته روو و بیریارانی بواری زانستی شانۆ‌و كلتور و ئه‌نترۆپۆلۆژی و پراكتیككارانی شانۆ ، به‌ئاماده‌بوونی بینه‌رێكی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری ده‌كه‌ن . ئه‌م دیالۆكانهش به‌سه‌ر هه‌موو ساڵه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت و له‌شێوه‌ی دیالۆگ و سیمینار‌و كۆنفرانسدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن . له‌ساتی ئه‌م دیالۆكانهشدا میتۆدی پراكتیكی و دۆكۆمێنت نمایش ده‌كرێت .
تازه‌ترین هه‌واڵه‌كانی لابۆر :
له‌ته‌ك چواره‌مین وێستگه‌ی ئه‌زمونكاری پرۆژه‌ی 2005-2006ی ( سه‌ره‌تای گفت 5) كه‌له كۆتایی مانگی سێی ئه‌مساڵدا له ڤێستیفاڵی شانۆیی نێو نه‌ته‌وه‌یی عه‌مان له ئوردن نمایشده‌كرێت ، ئه‌وا لابۆری شانۆی لالش له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌زمونێكی نوێیه كه پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی 2006-2007 ه به‌ناوی (بێ سێبه‌ر ) ، كه یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌زمونكاری له ناوه‌ڕاست مانگی هه‌شتی 2006وه‌له فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (جه‌رش) له ئوردن و ( شانۆی ئه‌لته‌رناتیڤی ) له دورگه‌ی كریت و هه‌روه‌ها پێكگه‌یشتنه شانۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نهمساو ئه‌ڵمانیاو پۆلۆنیاو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت .
شه‌ماڵ عومه‌ر ئێستا سه‌رقاڵی میتۆدێكی داهێنه‌رانه‌ی خۆیه‌تی له‌ژێرناوی ( ئه‌نترۆپۆلۆژیای ده‌نگ ) له‌سه‌ر ئاستی تیۆری و پراكتیكی كه به پشتگیری زانكۆی ڤییه‌نا گه‌شتێكی توێژینه‌وه‌یی به‌زۆر وڵاتی جیهانیدا ده‌كات ، شایه‌نی باسه هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن شه‌ماڵ عومه‌ره‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مانگی چواری 2005دا له ( چوارده‌هه‌مین پێكگه‌یشتنی نێونه‌ته‌وه‌یی قوتابخانه‌ی شانۆی ئه‌نترۆپۆلۆژی )له لابۆره ناسراوه‌كه‌ی گرۆتۆڤسكی دا له پۆڵۆنیا ، به‌سه‌رپه‌رشتی داهێنه‌ری گه‌وره‌ی شانۆی هاوچه‌رخی جیهانی ( یۆجینۆ باربا ) خسته‌روو ، كه‌بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان . نیگار حه‌سیبیش سه‌رقاڵی میتۆدێكی نوێیه له‌سه‌رئاستی ( خستنه‌كاری ده‌نگ ) بۆ گه‌ڕان له‌دووی رێگه‌یه‌كی تر له بواری ( كۆمۆنیكاسیۆنی شانۆیی ) و تیایدا نیگار له‌و هه‌وڵه‌دایه كه له‌بواری ده‌نگه‌وه پردێكی تر بۆ پێكگه‌یشتن به كه‌لتوره‌كان بخوڵقێنێت ،جێی ئاماژه‌پێدانه كه نیگار له‌م گه‌ڕانه ئهزمونكارییهدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات زمانێك بخوڵقێنێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكی زمانی ناسراودایه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات یه‌كه‌ی ده‌نگی له كلتوره جیاوازه‌كانه‌وه وه‌ربگرێت و زمانێكی نوێی هونه‌ری لێبخوڵقێنێ.
واتا چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌قه ده‌نگی و گۆرانی ئامێزه‌كان و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌قه گوتراوهكاندا به‌پێی سیسته‌مێكی ریتمی هونه‌ریی ، ئه‌وا بینه‌ر یا وه‌رگر گوێی له وشه‌و رسته‌ی ته‌واوه، به‌ڵام له سیستمی نیشانه‌یی لینگویستیكیدا مانایه‌كی ناسراوت وه‌كو مه‌دلول پێ نابه‌خشێ . له‌م باره‌یه‌وه نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت " ئایا چۆن ده‌توانین زمانێك بخوڵقێنین كه پرۆسه‌یه‌كی كۆمۆنیكاسیۆنی ته‌واو له‌نێوان كلتوره‌كاندا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ؟ كهلهساتێكدا من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵێك یان فیگۆرێك له‌مانا شانۆییه‌كه‌یدا نمایش ناكه‌م و حیكایه‌ت ناگێڕمهوهو له ساتێكیشدا كه ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی (كرده‌ی دراماتۆرگی ) دا به‌ئه‌نجام ده‌گات ."
هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م ئه‌زمونه نوێیه‌ی نیگار و لابۆری شانۆی لالش له 2002وه‌وه تا 2005 له نه‌مسا و ژاپۆن و پۆلۆنیا و میسر و تونس پراكتیزه كراوه‌و بۆته جێگه‌ی مشتومڕو سه‌رسوڕمانی ته‌واوی ئاماده‌بووان .
به‌شداریكردنی لابۆری شانۆی لالش له‌فێستیڤاڵی شانۆی نێو نه‌ته‌وه‌یی ( قاهیره و قرتاج و عه‌مان و كریت )
له‌رۆژانی 20/30ی مانگی نۆی 2005لابۆری شانۆی لالش به ئه‌زمونێكی نوێی ( سه‌ره‌تای گفت ) تایبه‌ت به پرۆژه‌ی 2004-2005ی پرۆسه‌ی (ده‌نگ وه‌كو سه‌رچاوه) بووه میوانی ( فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شانۆی ئه‌زمونگه‌ری له قاهیره ) ،له خولی حه‌ڤده‌هه‌مینی ئه‌م فێستیڤاڵه‌شدا 48وڵات له‌سه‌رتاپای جیهانه‌وه به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه بوون . بۆ جارێكی تریش ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش بووه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیار‌و گفتوگۆی نێوان ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه و به‌ئه‌زمونێكی ئه‌لته‌رناتیفی خاوه‌ن رێوشوێنی داهێنه‌رانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ئاماژه‌ی پێدرا . ئه‌و هونه‌رمه‌ند و رهخنهگرو بینهرانهشی كه‌پێشتر به ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش ئاشنا ببوون ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌م ئه‌زمونه گرنگه‌ی شه‌ماڵ و نیگار ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تری گرنگی كاری ئهزمونكارییهو هه‌میشه به پشكنین و گه‌ڕان و پێشكه‌وتنی نوێوه هه‌نگاو ده‌نێت .
سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌كی زۆری گفتوگۆی رۆژنامه‌یی و ته‌له‌فزیۆنی له‌ته‌ك هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندو كارگێڕانی ئه‌م لابۆره ، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كۆنفرانسێكی تایبه‌تیش به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێ بیریار‌و هونه‌رمه‌ند و ره‌خنه‌گری شانۆی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر لابۆری شانۆی لالش به‌ڕێوه چوو ، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن و شانۆی میسری و عه‌ره‌بی ( د.خلیل مرسی )بوو ،جگه له‌مه‌ش هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی ،عه‌میدی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له به‌غدا (د.عقیل مه‌هدی )ده‌قێكی سه‌رنج راكێشی له‌ژێر ناونیشانی ( یاده‌وه‌ری ده‌نگ ) له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ی لابۆری شانۆی لالش نوسی و هه‌روه‌ها لهرێپۆرتاژێكی تایبه‌تیشدا ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵه‌كه به گشتی ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش دا كه ( ئه‌زمونێكی داهێنه‌رانه‌و تایبه‌ته له شانۆی جیهانیدا و جورئه‌تێكی ته‌واوی ئهزمونكارانهی شانۆیه ) . هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری و عه‌ره‌بی ( د.ابراهیم الفو ) ده‌قێكی گرنگی له‌ژێر ناوی (دارشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی جیهان له بواری ده‌نگه‌وه ) نوسی كه تیایدا ئاماژه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی به‌م ئه‌زمونه‌ی شانۆی لالش داوه ، كه چۆن ده‌نگ ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی تۆنه جیاوازه‌كانی ره‌نگ له لای وه‌رگر . جگه له‌مه‌ش لابۆری شانۆی لالش له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ری قاهیره و مۆزه‌خانه‌ی مۆدێرنی میسره‌وه میوانداری كرا بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دوو وه‌رشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌نگی بۆ قوتابیانی (په‌یمانگه‌ی باڵای هونه‌ری شانۆ ) و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ لاوی شانۆیی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی تر . ده‌ره‌نجامی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ش ئه‌وه بوو لابۆر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی تره‌وه بانگهێشت كرا .
له‌رۆژانی 24ی نۆڤه‌مبه‌ر بۆ 30ی دێسه‌مبه‌ری 2005 لابۆری شانۆی لالش به‌هه‌مان پرۆژه‌و له ره‌وتێكی نوێی ئهزمونكاریدا بووه میوانی (دوانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆیی نێونه‌ته‌وه‌یی قرتاج ) له‌تونس . كه‌تیایدا له‌سه‌رجه‌می دووسه‌د به‌رهه‌می شانۆیی ته‌نها چل و هه‌شت به‌رهه‌م له پانزه ووڵاتی جیهانیه‌وه میوانداری كرابوون . ئه‌م وێستگه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ لابۆری شانۆی لالش تۆماركرد و كۆمه‌ڵێ رهخنهگرو رۆژنامه‌نوسی ناسراوی عه‌ره‌بی به‌زمانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی چاوپێكه‌وتن و ووتاری جۆراوجۆریان له بڵاوكراوه رۆژانه تایبه‌ته‌كه‌ی فێستیڤاڵه‌كه و له گۆڤار‌و رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كاندا بڵاوكرده‌وه .ئه‌م ئه‌زمونه‌ی لابۆری شانۆی لالش وه‌كو كاتیگۆریی فێستیڤاڵه‌كه به ئه‌زموونی ( پردی پاشه‌ڕۆژ ) ئاماژه‌ی پێدرا ، هه‌روه‌ها شانۆكار ( د.سه‌ڵاح قه‌سه‌ب ) له ئاماژه‌یه‌كی تایبه‌تیدا ئه‌م ئه‌زمونه‌ی به‌وه ناساند كهتابڵێی ئه‌زمونێكی نوێیه له بواری خستنه‌كاری ده‌نگه‌وه . لابۆری شانۆی لالش له‌دوای گه‌شتی پێكگه‌یشتن به سه‌نته‌ری (گرۆتۆڤسكی ) و ( یۆجینۆ باربا ) و به‌شداری له فێستیڤاڵی قاهیره و قرتاج دا ، له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ كۆمه‌ڵێ گه‌شتی تری شانۆیی به جیهاندا له‌ته‌ك ئه‌زمونێكی نوێی تری ( به‌بێ سێبه‌ر – پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی 2006-2007. له‌و گه‌شته شانۆییانه‌ش به‌ره‌و (فێستیڤاڵی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌مان و جرش له ئوردن ) هه‌روه‌ها (فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شانۆی ئه‌لته‌رناتیفی له یۆنان )و پاشانیش به‌ره‌و پۆلۆنیاو ئه‌ڵمانیاو سوریا و لوبنان .
په‌راوێزه‌كان :
1-لابۆری شانۆی لالش له‌گه‌ڵ لابۆری (پاراتالابۆر ) ی فه‌ره‌نسیدا و به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی جیهان (ڤاڵتهپفاف ) له‌ساڵی 1999له‌سه‌رشاخی گۆتهاردۆ كه‌یه‌كێكه له بڵندترین زنجیره شاخه‌كانی ئاڵپ له سویسرا ئه‌زمونێكی هاوبه‌شیان به‌رجه‌سته‌كرد ،له‌م پرۆژه‌یه‌دا كه‌ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی خایاند هونه‌رمه‌ندی كورد و فه‌ره‌نسی و سویسری و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵی و نه‌مساوی و یۆنانی پێكه‌وه ئه‌م پرۆژه ئهزمونكارییهیان له‌ژێرناوی ( ئه‌نتیگۆنا 2000)دا به‌ئه‌نجام گه‌یاند .
2- ووشه‌ی (ن‌و) مانای به‌های توانای هونه‌ری ئه‌فراندن ده‌گه‌یه‌نێت، زۆر جاریش نموونه‌ی بنیادی درامیشانۆییهكانی ( ن‌و ) به تراژیدییه گریكییه‌كان به‌راورد ده‌كرێت ، شانۆی هاوچه‌رخی ژاپۆن له ئاكامی كاریگه‌ریی شانۆی ڕۆژئاواوه له ساڵی 1868 دا سه‌ری هه‌ڵدا، شانۆی هاوچه‌رخی ژاپۆن به‌جیا له شانۆی كلاسیكیی باو له‌وێ دروست بوو .
3-له‌م ساڵانه‌ی دوایدا لابۆری شانۆی لالش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری كاركردنی جێرسی گرۆتۆڤسكی و تۆماس ریچارد دا ( پۆنتادێرا – ئیتاڵیا گرێدا‌و چه‌نده‌ها ئاڵوگۆڕی میتۆدییان پێكه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه . بۆ یهكهمینجارو له كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌كی 2005لابۆری شانۆی لالش بووه میوانی لابۆرهكهی گرۆتۆڤسكی له‌شاری (ڤرۆسلاڤ) ی پۆلۆنیا ، كهشهماڵ عومه‌ر سیمینارێكی ده‌رباره‌ی ریتواڵ و پێرفۆرماتیف پێشكه‌شكرد وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نیگار‌و گابرێللادا به‌سێ قۆڵی ده‌رئه‌نجامه پراكتیكیه‌كانی نێوان ساڵانی 2002-2005 به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران و رهخنهگرانێكی زۆری پۆلۆنیا نمایشكرد .
4- یۆجینۆ باربا یه‌كێكه له قوتابییه گرنگه‌كانی گرۆتۆڤسكی و له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوشه‌وه هه‌وڵی داهێنانی رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی له شانۆدا داوه وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی ئیتالیش له دانیمارك داهێنه‌ری شانۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ( شانۆی ئۆدین ) ه و له هه‌شتاكانیشه‌وه داهێنه‌ری تێزه ئهلتهرناتیڤهكهی شانۆی هاوچه‌رخه ، له‌ژێرناوی میتۆدی ( شانۆی ئه‌نترۆپۆلۆژی )كه تائێستاش جێگه‌ی سه‌رنج و گفتوگۆی پراكتیككاران و بیریارانی شانۆی هاوچه‌رخه له‌سه‌ر ئاستی جیهان .
5- سه‌ره‌تای گفت ئه‌و پرۆسێسه هونه‌رییه‌یه كه‌وه‌كو كارێكی ئه‌زمونكاری و گه‌ڕانی به‌رده‌وام تائێستا سێ ئه‌زموون و نمایشی جیاوازی لێخوڵقاوه . وێستگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌زمونكاری ( سه‌ره‌تای گفت ) له پۆلۆنیا و دووه‌میان له میسر و سێهه‌میان له تونس و جگه له‌مه‌ش له نه‌مسا به ئه‌نجام گه‌یشت ، كه‌تیایاندا بینه‌رێكی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ئه‌زمونه‌یان بینیوه
شۆڕش محمد حسێن
