نیگار حسیب قه‌ره‌داغی یه‌كه‌مین ژنه هونه‌رمه‌ندی كورده دكتۆرا له هونه‌ری شانۆدا وه‌رده‌گرێت
د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی
له یه‌كێك له زانكۆ دێرین و به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا، كه زانكۆی ڤییه‌نایه له وڵاتی نه‌مسا، هونه‌رمه‌ندی شانۆكارو ئه‌زمونكاری كورد خاتوو (نیگار حسیب قه‌ره‌داغی) به‌به‌رزترین پله‌ی زانستی بڕوانامه‌ی "دكتۆرای فه‌لسه‌فه"ی له بواری توێژینه‌وه‌ی زانسته‌كانی شانۆ و کلتور ئه‌نترۆپۆلۆژیدا به ده‌ستهێنا و تێزی دكتۆراكه‌شی له ژێر ناوی (شانۆ و پێرفۆرمانسی ڕیتوالی) دایه . لێره‌دا شایانی ئاماژه‌یه كه هونه‌رمه‌ند نیگار حسیب قه‌ره‌داغی یه‌كه‌مین ئافره‌تی كورده كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له شانۆدا به‌ده‌ستبهێنێت .
ڕۆژی 29 ، 11 ، 2006 كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ له زانكۆی ڤییه‌نادا گفتوگۆی تێزی دكتۆرای (نیگار حسیب قه‌ره‌داغی) به‌سه‌رپه‌رشتی بیركاری شانۆیی پرۆفیسۆر خاتوو (بریگیتا مارشال) و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی پێشووی ڤییه‌نا و عه‌میدی ئێستای كۆلیژی شانۆ، بیركاری به‌ناوبانگ پرۆفیسۆر (ڤۆلفگانگ گرایسه‌نێكه) و هه‌روه‌ها به‌ئه‌ندامێتی بیركاری ئه‌نترۆپۆلۆژی له زانكۆی سۆسیۆ ــ کلتور ئه‌نترۆپۆلۆژی پرۆفیسۆر (مانفرێد كرێمسه) به‌وپه‌ری سه‌ركه‌وتووییه‌وه به‌رێوه‌چوو.
د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی له سێره‌مۆنی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دکتۆره‌که‌یدا له زانکۆی ڤییه‌نا
سه‌رپه‌رشتكاری تێزی دكتۆراكه‌ی نیگار حسیب قه‌ره‌داغی، خاتوو مارشال له‌به‌شێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه : (خاتوو نیگار به‌و سیفه‌ته‌ی ناوێكی گرنگی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌ییه و یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی لابۆری شانۆی لالش له ڤییه‌نا، توانیویه‌تی له‌بواری شاره‌زایی پراكتیكی و تێوری خۆیه‌وه، دوو زانستی گرنگی وه‌كو شانۆ و كه‌لتوور ئه‌نترۆپۆلۆژی پێكه‌وه گرێبدات و له‌م بوارانه‌شه‌وه له فینۆمی ئه‌گوستیك، جه‌سته‌یی، ده‌نگیی، نوومایشی كه‌لتووری بتۆژێته‌وه . جگه له‌مه‌ش گرنگی ئه‌م باسه‌ی خاتوو نیگار بۆ من له‌وێوه‌سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه به‌شێوه میتۆدیه باو و ناسراوه‌كان، نه‌گه‌رِاوه به‌دوای سه‌رچاوه و نه‌شونمای شانۆ له ڕیتواله‌وه، به‌ڵكو له ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕیتوال له كۆنتێكستی مۆتیڤ و سترۆكتوری ڕووداودا ــ له ده‌ره‌وه‌ی مانا ناسراوه‌كانی ئه‌مڕۆدا ــ له شانۆ و كاری پێرفۆرمانسیدا ده‌تۆژێته‌وه . لێره‌دا به‌های چه‌مكی "ترانس ــ كه‌لتوور" له مانایه‌كی ئه‌ڵته‌رناتیڤیدا ڕۆڵێكی له‌به‌ر چاوده‌بێت).
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر(كرێمسه) له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تێزه‌كه‌ی نیگار حسیب قه‌ره‌داغی دا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه (خاتوو نیگار حه‌سیب توانیویه‌تی مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه له ته‌ك سه‌رچاوه‌كانی زانستی ئیتنۆلۆگی و كه‌لتوور ئه‌نترۆپۆلۆژیدا بكات و پرسیار‌و میتۆدییكانی خۆی له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زه ڕیتوالیه‌كان له شانۆ و كاری پێرفۆرمانسی هاوچه‌رخدا بخاته‌كار و یه‌كێك له نموونه گرنگه‌كانیشی لابۆری شانۆی لالشه له نێوان تێوری وپراكتیكیدا . بۆ من ئه‌م تێزه‌ی خاتوو نیگار تێزێكی بێ هاوتا و دانسقه‌یه.)
د. نیگار حه‌سیب، خاتوو پرۆفیسۆر بریگیتا مارشال،
پرۆفیسۆر ڤۆلفگانگ گرایسنێگه‌ر،شارۆ شه‌ماڵ
له‌پاش گفتوگۆی بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌یدا
جگه له‌مه‌ش پرۆفیسۆر (گرایسه‌نێگه) له ئاهه‌نگی كۆتایی ئه‌م گفتوگۆیه‌دا به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان (شه‌ماڵ عومه‌ر و فایه‌ق ڕه‌سول و عبدالرحمان الهاوی) و چه‌ند دۆستێكی تر و هه‌روه‌ها شارۆی كوڕِی نیگار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:(تێزی دكتۆراكه‌ی نیگار و هه‌روه‌ها گفتوگۆكه‌شی چێژێكی زانستی پێ به‌خشین، من له نزیكه‌وه كاری تێۆری و پراكتیكی ئه‌م ئافره‌ته كورده ده‌ناسم و ئه‌زمونه‌كانی لابۆری شانۆی لالش جێگه‌ی گرنگی پێدان و سه‌رسورمانمن، ئه‌و كاته‌ی بۆ ڕێزلێنانی كاری زانستی شانۆیم له ساڵی 2004 دا له ڤیستیڤالی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆی ئه‌زمونكاری بانگه‌واز كرام و داوام لێكرا كه گروپێكی ئه‌لته‌رناتیڤی وه‌كو نوێنه‌ری وڵاتی نه‌مسا له‌ته‌ك خۆمدا میوانداری بكه‌م، لابۆری شانۆی لالشم هه‌ڵبژارد، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شم بووه مایه‌ی فه‌خرێكی گه‌وره، چونكه له فیستیڤاڵه‌که‌دا ئه‌زمونه‌كه‌ی نیگار و شه‌ماڵ و گروپه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یان ده‌نگ و سه‌دایه‌كی دانسقه و بێ هاواتای به ئه‌نجام گه‌یاند
د. نیگار حه‌سیب و پرۆفیسۆر مانفرێد کرێمسه
له‌پاش گفتوگۆی بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌یدا
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌م ئێواره‌یه‌دا پێرۆفیسۆر (گرایسه‌نێگه) له وته‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا جارێكی تر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه :ئه‌و ساته‌ی له زانكۆی ڤییه‌نا وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكه‌ی نیگار حسیب قه‌ره‌داغی ئاماده‌بووم، هه‌ستم به‌وه كرد ڕووبه‌ووی ئافره‌تێكی كوردی به‌هێز بوومه‌وه، كه به‌توانستێكی زانستی باڵاوه گفتوگۆی تێزه دانسقه‌كه‌ی خۆی كرد و پڕاوپڕ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دایه‌وه، لێره‌شدا شایانی ئاماژه‌یه بڵێم كه‌م جار ڕوویداوه له ژیانی زانستی و سه‌رپه‌رشتی تێزه‌كانی قوتابیانی زانكۆی ڤییه‌نادا ئه‌وه‌نده دڵخۆش بم . بۆیه له‌م ئێواره‌یه‌دا تكام له خاتوو نیگار سه‌ره‌ڕای كاری پڕاكتیكی له لابۆری شانۆی لالشدا ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامیش بێت له كاری توێژینه‌وه‌ی كاری زانستیدا، چونكه من ئه‌م توانیسته‌شی تیا ده‌بینم
د. نیگار حه‌سیب، خاتوو پرۆفیسۆر بریگیتا مارشال، شه‌ماڵ عمر
له‌پاش گفتوگۆی بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌یدا
نیگار حسیب قه‌ره‌داغی له دایك بووی شاری سلێمانیه و ماوه‌ی بیست و دووساڵه له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندی ئه‌زمونكار (شه‌ماڵ عمر)ی هاوسه‌ریدا سه‌رقاڵی شانۆیه و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی و میتۆدی ده‌نگییه له لابۆره ناسراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی شانۆی لالشدا له ڤییه‌نا . هه‌روه‌ها ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری به‌غدایه به‌پله‌ی به‌كالۆریۆس و قوتابیه‌كی به‌تواناو خۆشه‌ویستی ڕابه‌ر و ده‌رهێنه‌ره هاوچه‌رخه‌كانی شانۆی عێراقیه، له‌وانه‌ش (د.صلاح القصب، د.عقیل المهدی، د.شفیق المهدی، د.فاضل خلیل، د.عونی كرومی، بهنام میخایل و بدری حسون فه‌رید و د. سامی عبدالحمید) له‌سه‌رده‌می خوێندنیدا له به‌غدا وه‌كو كیژه كوردێكی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ناسراووه وخاوه‌نی چه‌ند خه‌ڵاتێكی شانۆییه وه‌كو باشترین كیژه ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق . هه‌رده‌م له‌لایه‌ن شانۆكاران و ڕه‌خنه‌گرانی كورد‌و عه‌ره‌ب و ئێستاش شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه‌ی پێده‌درێت . له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان/ به‌شی شانۆ له‌شاری سلێمانی مامۆستای (ده‌نگ و جه‌سته)بووه . له كۆتای ساڵی 1991و له شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا ده‌ژی . له ساڵی 2000 دا به‌به‌رزترین پله‌ی زانستی (ماجستێر)ی له كۆلیژی شانۆ و كۆلێژی سۆسیۆــ کلتور ئه‌نترۆپۆلۆژی له زانكۆی ڤییه‌نا به ده‌ستهێناوه .
نیگار حسیب قه‌ره‌داغی ئه‌مڕۆ كه‌له‌دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی درێژی پڕاكتیكییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نوومایشتی (پێرفۆرمانسی ڕیتوالی) و ڕاهێنانی ده‌نگی و جه‌سته‌ییدا خاوه‌نی میتۆدی تایبه‌تی خۆیه‌تی، كه ئێستا له لابۆره‌كه‌یاندا له ڤییه‌نا سه‌رپه‌رشتی 30 قوتابی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و جگه له‌مه‌ش له زانكۆی ڤییه‌نا و زانكۆی شینشۆی یابان و ئه‌كادیمیای هونه‌ر له قاهیره و زانكۆی هونه‌ری كۆسۆڤۆ وه‌رشه‌ی پراكتیكی و تێوری به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت . هه‌روه‌ها له وڵاتانی وه‌كو نه‌مساو سویسرا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، هۆڵهًَنده، دانیمارك، پۆڵۆنیا، یۆنان، كۆسۆڤۆ، یابان، میسر، تونس، نوومایشتی كردووه و له فیستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانیاندا به‌شداری كردووه
تێزی ماجسته‌ره‌كه‌ی نیگار حسیب قه‌ره‌داغی له ژێر ناوی (جه‌سته‌ی ئاماده له پانتایی و زه‌مه‌ندا. تێروانینێكی نا ئه‌وروپیانه بۆكاری پێرفۆرمێر) هه‌روه‌ها تێزی دكتۆراكه‌ی (شانۆ و پێرفۆرمانسی ریتوالی) و هه‌روه‌ها كتێبه گرنگه‌كه‌ی لابۆری شانۆی لالش به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ند (شه‌ماڵ عومه‌ر)، له ژێر ناوی (لابۆری شانۆی لالش ـ شانۆیه‌ك له خۆڵه‌مێش و گۆرانی ) وه‌كو زنجیره بڵاوكراوه‌كانی لابۆره‌كه‌یان به هاریكاری ده‌زگا ڕۆشنبیره‌كانی شاری ڤییه‌نا تا كۆتای ساڵی 2007 به زمانی ئه‌ڵمانی به‌چاپ ده‌گه‌ن.
ئاماده‌کردنی:
ئاواز عه بدولرەحمان