تێكشكاندنی دوالیزم وخوڵقاندنی ده‌قی پێرفۆڕمانسی
چۆن نمایشی شانۆیی به ده‌قێكی سه‌ربه‌خۆ ناو ده‌به‌ین؟ ئایا به‌بێ ده‌قی نمایش ئه‌و بونیاده پێكهاتووانه ده‌توانن له‌ڕووبه‌ری نووسین جه‌سته‌ی شانۆ پێك‌بێنن؟ نووسراو ده‌قێكی زمانه‌وانیه كه كه‌لێنێك درووست ده‌كات، ئه‌ویش بونیادی ته‌واوكه‌ریه‌تی كه نمایشه، به‌واتای نمایش ده‌بێ به ده‌قێكیتر بۆ جه‌سته‌ی شانۆ، به‌لاَم ئه‌و بونیاده‌یه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رجه‌م بونیاده‌كانیتر له‌ناو خۆیدا بتوێنێته‌وه، بۆیه نمایش مانایه‌كی مه‌جازی به‌چه‌مكی ده‌ق ده‌به‌خشێت، چونكه ده‌ق له‌و ڕووبه‌ره ته‌سكه ده‌رباز ده‌كرێت وبه‌ره‌و ئه‌و دیوی ماناكان ده‌بردرێت، ئه‌ویش ژیان كردنه‌وه به‌رێكی تازه‌یه بۆ ده‌ق.. په‌یوه‌ندی فۆنیمه له‌ناو زماندا، كه‌دواجار هه‌ر فۆنیمه توانای خوڵقاندنه‌وه‌ی هه‌یه، كه له‌ده‌قی نووسراو دامان ده‌بڕێت وخه‌ونی تازه‌مان لا ده‌خوڵقێنێت.
وانا ده‌نگیه‌كانی نێو نووسین هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ووزه خه‌فه‌كراوه‌كانی نێو جه‌سته ده‌دات، جه‌سته هه‌وڵه‌ی گوزارشت كردنی ئه‌ودیوی وێنه‌ی نووسراو ده‌دات، تاوه‌كو هارمۆنیه‌تێك له‌ته‌ك ووشه‌دا بدۆزێته‌وه، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته ووشه توانای نیه ببێ به سێنته‌ری ئاماژه‌كانی نمایش، ئه‌و ته‌نها هه‌ڵگری میكانیزمی ئاماژه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمانه به‌ره‌و سێنته‌ر ده‌گۆڕێت. ڕووه ناوه‌كیه‌كانی جه‌سته‌یه، كه ده‌یه‌وێ سه‌رله‌نوێ ڕووبه‌ری نووسراو به‌پێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ری ده‌ق ڕێكی بخاته‌وه، به‌لاَم ڕێكخستنه‌وه به‌پێی ئه‌و سیستمه گریمانكراوه له‌گه‌ڵ ده‌ق ڕه‌فتار ناكات، به‌ڵكو ڕووپۆشی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كات له‌ڕێگه‌ی نمایشه‌وه، ئه‌وه‌ش كڕنۆلۆژیای مانا تێكده‌شكێنێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌نێوان ده‌ق ونمایش هه‌یه، ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ری بكات
ئه‌و چاره‌سه‌ریه بۆ نووسین دۆزینه‌وه‌ی مانایه، گۆڕانه له‌په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی ده‌ق، كه ڕه‌هه‌نده ده‌لالیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی تیا ئه‌نجام ئه‌درێت، خوێندنه‌وه له‌ناو ڕووبه‌ری داهێنه‌رانی نێو ده‌ق ناوه‌ستێ، به‌ڵكو نووسه‌رێكی داهێنه‌ر له‌نێو گۆڕانه ژیاریه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، به‌واتای نایه‌وێ له‌و زه‌مه‌نه هه‌نووكه‌ییه داببڕێت، به‌ڵكو مێژوو زمانێكی تری پێده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌ناو یاده‌وه‌ری ده‌ق نامان خولێنێته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ پارێزگاری له هاوچه‌رخێتی نووسه‌ر بكات، ئه‌وه‌ش پێویستی به هۆشیاریه‌كی شانۆیی هه‌یه، تاوه‌كو تارماییه‌كانی له‌نووسراوه‌وه نه‌خه‌نه سه‌ر شانۆ، به‌ڵكو بیانگۆڕینه سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌م، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌ردوونیه، ده‌رهێنه‌ر ئه‌و جیهانه له‌سه‌ر ده‌ق درووست ده‌كات، ئه‌و گه‌ردوونه نوێیه ڕێك ده‌خاته‌وه.
ده‌سه‌لاَت له ووتراوه‌كانی زمان كه‌مده‌كاته‌وه وكۆتایی به‌و دیكتاتۆریه‌ته‌ی ده‌سه‌لاَت دێنێت، چیدی ڕێگه‌ی ئاخاوتن نادات ببێت به تاكه ده‌سه‌لاَت، به‌ڵكو بینراو به‌ره‌و ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی هه‌نگاومان پێ ده‌هاوێژێ، ئه‌وه‌ش سنوور به‌زاندنی ده‌قه‌كانه، ڕزگار بوونه له فه‌زای نووسین.. خۆدۆزینه‌وه‌یه له‌ناو فه‌زایه‌كی تازه‌دا، كه شانۆ به‌ره‌و چه‌مكه قووڵه‌كانی فه‌لسه‌فه ڕێگای پی‌ًَ ده‌بردرێت.
ئه‌و كاته‌ی ده‌مانه‌وێ به‌ره‌و ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌وه توانا ده‌نگیه‌كان بالاَده‌ستی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی جه‌سته به ڕابردوو بكاته‌وه به ڕیتوالی یاده‌وه‌ری كه ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌ی تاكه‌وه كاتێ قووڵ ده‌بێته‌وه، ده‌نگ ده‌بێ به ڕێنیشانده‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌و ئاسه‌واری ماتریاله‌كان، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ندێشه‌ی خودییه‌وه تێكه‌ڵ به جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگامان ده‌كاته‌وه، ماتریاله‌كان ده‌بنه ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان خود وكۆمه‌ڵگا، ڕه‌نگ په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌ری درووست ده‌كات كه خوڵقاندنه‌وه‌ی مێژووه، په‌یوه‌ندیه زمانیه‌كانی وه‌كو بۆن وتام وده‌ست لێدان ده‌چنه نێو سیستمی زمانه‌وانی كه ئاماژه‌ی زمانه‌وانی پێك دێنن، لێره‌وه هه‌نگوین تێكه‌ڵی یاده‌وه‌ری ده‌بێت وپرسیاره‌كانی نێو (یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین) (1) له‌ڕیتوالی ئاماده بوونی وه‌رگر ده‌ست پێ ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی ده‌ست ته‌ڕكردن وشۆرین و ووشك كردنه‌وه: (شیر+ ئاو+ هه‌نگوین) بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیهانێك داببڕێت وئاوێته‌ی ڕیتوالی كاره‌كه‌ی بكات.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كاتێ ده‌مانه‌وێ له‌تیۆری ئه‌زموونێك بدوێین، ده‌بێ ستراتیژی ئه‌زموون لامان ناڕۆشن نه‌بێت، چونكه ناتوانین چه‌مكی تیۆر ڕاڤه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌مان نه‌بوو په‌ی به‌و نهێنیه به‌رین كه ئه‌زموونه‌كه له‌ودیو تیۆره‌وه حه‌شاری داوه، بۆیه ئه‌زموونی (یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین) ستراتیژی ئه‌و ئه‌زموونه میتۆدێك نیه بۆ فۆڕمی میتۆد، به‌ڵكو فۆڕمی نمایشێكه كه ده‌كرێ به‌خێرایی به‌سه‌رماندا تێنه‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئه‌زموونه بۆ ئێمه پڕۆژه‌یه‌كه له‌ودیو پڕۆسه‌ی بینین، به‌ڵكو له‌دووتوێ نووسراوی سه‌ر كاغه‌ز مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان شانۆكاری كورد له لابۆرێك ده‌گات به‌كۆمه‌ڵێًك ده‌ره‌نجام، كه وایان لێده‌كات سوورتربن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و نهێنیه ئه‌فسوونیه‌ی كه خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌و ئه‌زموونه به‌ره‌نجامی تێڕامان وخه‌ون بینینی ساته‌وه‌ختێك نیه، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی كاركردنی چه‌ندین سالًَه كه به تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كوردی له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستی پێكرد، ئه‌و تیپه‌ی ده‌یویست فۆڕم بگۆڕێت وچه‌مكێكی فه‌لسه‌فی به وێنه‌ی شانۆیی ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنی چێژێكی ئیستاتیكی وێنه بوو، كه به‌دوای كۆمه‌ڵێك ئه‌زموون لابۆری لالش پێی هاتۆته بوون، تیایدا په‌پوه‌ندی نمایش به‌وه‌رگر له‌ڕێگه‌ی پڕۆتۆكۆڵێكی تازه‌وه درووست ده‌كرێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی پێشتر هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو بۆ وه‌رگر، به‌واتای چه‌مكی نامۆبوون به‌ره‌و ئاقارێكیتر ده‌بردرێت، زیاتر له‌په‌یوه‌ندی پیته‌ر شۆمان نزیك ده‌بێته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر لای شۆمان شانۆ بۆ ڕزگار كردن بێت له برسیه‌تی، ئه‌وا له لابۆری شانۆی لالش كۆكردنه‌وه‌ی تاكه‌كان به‌ده‌وری سفره‌یه‌كدا ئه‌و سفره‌یه‌ی خواردنێكی كولتوری كوردی تیا ئاماده ده‌كرێت، وه‌ك له‌و ئه‌زموونه‌دا ساوه‌ر ده‌بینین، ئه‌گه‌ر شتراوس شێوه‌ی دانیشتنی سه‌ر سفره‌ی خواردنی به‌لاوه گرنگ بێت، ئه‌وا له لابۆری لالش ئه‌و شێوه دانیشتنه گرنگ نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ماهیه‌ت به‌جۆری خواردنه‌كه ده‌درێت.
ئه‌ركیۆلۆژیای وێنه‌ی شانۆیی هه‌ڵكۆڵینی بونیادی ووشه‌یه بۆ بونیادی جولاو، ئه‌وه‌ش ئینسلاتسیۆنی مێزه‌كانه، كه وه‌ك په‌یوه‌ندی ماتریاله‌كان پانتایی مۆتیڤه‌كان پێك دێنن، جه‌سته تیایدا ماتریاله‌كان ده‌كات به ئه‌یقونه‌یه‌ك بۆ پاكژ بوونه‌وه‌ی وه‌رگر، جه‌سته‌ی وه‌رگریش ده‌بێته به‌شێك له‌ناو مۆتیڤه‌كاندا، كه پاكژ بوونه‌وه له‌و ڕیتواله‌دا "مانای هه‌ڵسانه‌وه‌ی جه‌سته‌ییان وه‌رده‌گرێ، جێهێشتنی شوێنه‌واره له یاده‌وه‌ریدا" (2) له‌هه‌مان كاتدا بۆخۆی جه‌سته‌ی گوتاری نێوان یاده‌وه‌ری و هه‌نگوینه، یاده‌وه‌ری ده‌بێت به بونیادێكیتر بۆ گوتار، كه پێكهاته‌ی مۆتیڤی ئاهه‌نگسازیه، له‌ڕێگه‌ی ماتریاله‌كانی مێزی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنی په‌یوه‌ندیه به مێزه‌كانی تره‌وه، كه وه‌زیفه‌ی ماتریاله‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نان له‌مێزی یه‌كه‌مدا ماتریالێك بێت به‌دوای شیر وهه‌نگوین مۆتیڤی ئاهه‌نگسازی بخوڵقێنێ، ئه‌وا له ئینسلاتسیۆنی مێزی سێیه‌م به‌دوای گه‌نم وئارد ده‌بن به سۆبستاتری ژیان، به‌لاَم تا ماتریاله‌كان به‌ره‌و بونیادی زه‌مه‌نی قووڵ نه‌بنه‌وه، له‌ناو چه‌مكی هه‌سته‌كان بۆن وتام ده‌رناچن.
ئه‌و كاته‌ی قووڵ ده‌بینه‌وه ده‌ست لێدان ده‌بێته چه‌مكێك بۆ قووڵ بوونه‌وه‌ی گوتار، ئه‌وه‌ش له‌ناو ئاماده بوونی ئاهه‌نگ وئیراده بۆ ژیان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌واتای له مێزی پێنجه‌مه‌وه وێنه‌ی شانۆیی به‌دوای په‌یوه‌ندی ژینالۆژیه، چونكه ڕه‌نگ ده‌بێته ئاماژه بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی مانا، ئه‌و ڕه‌نگانه له‌ڕووكه‌شی جوانكارییه‌وه بۆ سۆبستاتری ژیان ده‌یانگوازێته‌وه، به‌واتای له زمانێك نزیكیان ده‌كاته‌وه، كه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ڕابردوویه‌ك بۆ زمانی ئه‌نترۆپۆلۆژی، ئه‌وه‌ش چه‌مكی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه، كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و مێژووی زمان وپه‌یوه‌ندی به مرۆڤ بمانگه‌ڕێنێته‌وه (3) بۆیه ده‌ست لێدان به‌دوای بۆن وتام كه‌شف كردنێكی جه‌سته‌ییه بۆ ماتریاله‌كان، چونكه له سۆبستاتری ژیانه‌وه بۆ ئاماژه‌كانی غه‌ریزه كه ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌بێ به ئاماژه‌كه‌ی، كه به‌ر له‌و سوور یاده‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یاده‌وه‌ریش له‌خوده‌وه به‌ره‌و كۆنه‌ستی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وه‌دا په‌یوه‌ندی خود به ڕه‌نگه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ك په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵگا، به‌وه‌ش ئه‌و لابۆره هێلێك درووست ده‌كات كه له‌هه‌وڵی كه‌سانی تر جیا ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێت له خوێندنه‌وه‌ی نوێ ڕابردوو بخوێنێته‌وه، مه‌به‌ست هێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه له‌ئێستادا به تێڕوانینێك بێت ده‌ربكرێت له‌تۆمار وڕووداو گریمانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و لابۆره نه‌بنه مێژوو نووسێك كه حیكایه‌تێك بگێڕنه‌وه كاره‌كته‌ر و زه‌مه‌ن داخراوبن، بۆ ئه‌و كاره‌ش "هه‌موو گێڕانه‌وه تاك ڕه‌هه‌نده‌كانی پێش خۆیان ڕه‌د ده‌كه‌ن و ڕێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی فره ڕه‌هه‌ند" (4)
ئه‌گه‌ر تا ئه‌و ساته‌وه‌خته دوالیزمه‌كان جوغزێك به مه‌داری عه‌قڵی شانۆكاری كوردیان كێشا بێت وهه‌وڵدانه‌كان نه‌یان توانیبێت ئه‌و دوالیزمانه بڕووخێنن، ئه‌وا له‌و لابۆره‌دا دوالیزمه‌كان تێك ده‌شكێندرێت، به شكاندنیش نایه‌وێت دوالیزمی تر درووست بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر بۆ دوالیزمه‌كان ته‌نها ده‌قی پێرفۆڕمانسیه، ئه‌و ده‌قه‌ی له ئه‌نجامی وێران كردنی دوالیزمه‌كان سه‌ر له‌نوێ هه‌وڵی داڕشتنه‌وه‌ی بونیاده‌كانی شانۆ ده‌ده‌ن.
دوالیزمی نێوان ده‌ق وده‌رهێنه‌ر به‌وه ده‌گۆڕدرێت كه ده‌قی پێرفۆڕمانسی ده‌قێكی نووسراو نیه كه سنوورێكی دیاری كراوی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌قێكه دونیایه‌ك بۆشاییه، ئه‌و بۆشاییه گه‌مه‌یه‌كی دووباره بۆوه‌ی ده‌رهێنه‌ر نیه له‌گه‌ڵ ده‌ق، به‌ڵكو جه‌سته‌ی نمایش هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌دات له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی خۆی به پانتاییه‌وه، ئه‌وه‌ش پرسیاری جه‌سته وگه‌ڕانه به‌دوای نهێنی ئه‌فسووناوی، بۆیه دوالیزمه‌كان به‌و گۆڕینه په‌یوه‌ندییه ئاسه‌واره‌كانی له عه‌قڵی شانۆكاری كورد ده‌سڕێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوالیزمی نێوان هۆڵ وشانۆ، شوێنی نمایش ده‌لاله‌ته‌كانی خۆی ناگۆڕێت بۆ ده‌لاله‌تی تر كه له‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پێش خۆی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بیناسازی شانۆ نمایش كراوه هه‌وڵدراوه ده‌لاله‌تیتر به‌و شوێنه بدرێت، كه‌چی ڕووخانی ئه‌و دوالیزمه ئه‌لته‌رناتیڤێكی ترمان بۆ درووست ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه "ده‌قی پێرفۆڕمانسی ئه‌و كارانه‌ن كه له شوێن و كاتی واقعی ده‌كرێن وئاماده بوونی خۆم كاره‌كه ده‌بات به‌ڕێوه، نه‌ك ئاماده بوونی ئاماده بوویه‌ك كه من نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م" (5)
ئه‌وه‌ش خوڵقاندنی جه‌سته‌ی ئاهه‌نگسازه له‌نمایش "ئامانجی ئه‌م جه‌سته‌یه‌ش بریتیه له‌بیرۆكه‌ی ئاماده‌گی جه‌سته له پانتاییدا ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له ئاماده‌گی جه‌سته‌ی نمایشكارو جه‌سته‌ی بینه‌رانیشه، واته به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌یه له‌یه‌ك ساتدا" (6) هه‌ر ئه‌و ووزه‌یه‌شه دواجار ده‌بێته تێكشكاندنی ترسی ناوه‌كی لای جه‌سته‌ی وه‌رگر، چونكه جه‌سته‌ی ئه‌كتسیۆن هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و ترسانه‌ی وه‌رگر له ماتریال وئه‌كتسیۆن و جیاكردنه‌وه‌ی شوێنی نمایش وبینین به‌ره‌و دنیایه‌كیتر ببات، كه ئه‌و جه‌سته‌یه‌كی ئازاد بێت، به ئازادی خۆی بتوانێت "پێیه‌كانی بخاته ئه‌و شوێنانه وبڵێ ئه‌مه شوێنی منیشه، بۆشی هه‌یه كار به ماتریاله‌كان بكات، ده‌توانێ تام وبۆن بكات بینین و بیستنیش ده‌بنه كرده‌یه‌كی ئاڵ وگۆڕ كرا‌و" (7) به‌وه‌ی وه‌رگر له‌ناو ڕیتواڵێكی تازه‌و كه‌شف نه‌كراودا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌فسوونی ڕیتواڵه، كه ئه‌و ڕووبه‌رووی پانتاییه‌كی ده‌لالی ده‌كاته‌وه، پانتاییه‌ك توانای به‌رهه‌م هێنانی دالی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌شداری كردنێكی ڕاسته‌وخۆی وه‌رگره، ئه‌و هه‌ست ده‌كات نمایش فه‌رامۆشی ناكات، به‌ڵكو به به‌شێكی ته‌واوكه‌ری خۆی ده‌زانێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی بوونی جه‌سته‌ی ئه‌و له كرده‌یه‌كی هاڕمۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌كتسیۆن ڕیتواڵی نمایشه شانۆییه‌كه پێك دێنن، به‌واتای ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌یه‌كیتر ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌و چه‌مك وده‌سته‌واژانه بكه‌ن كه پێشتر بزووتنه‌وه‌ی شانۆی كوردیان له ڕووبه‌رێكی ته‌سكدا نووقم كردبوو، بۆیه "شانۆ له‌لابۆری لالش دا ئاوێنه‌ی ژیان نیه، ئێمه ده‌مانه‌وێ بچینه نێو ئاوێنه‌كه‌وه، دیسانه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌كیش ناكه‌ینه‌وه كه لێیه‌وه بڕوانین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بچینه نێو په‌نجه‌ره‌كه‌شه‌وه" (8)
گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری له‌كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی كردنی ده‌نگ به ئه‌كتسیۆنه‌وه، ده‌نگ به‌ره‌و ڕابردوویه‌ك ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ هه‌م هه‌ڕه‌شه‌و هه‌م به‌رگری له جه‌سته ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌نگ له جه‌سته ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕابردووه، به‌لاَم به‌رگری له جه‌سته زه‌مه‌نی ئێستای ده‌نگه، هه‌ر ئه‌وه‌شه له‌وه دڵنیامان ده‌كات كه ده‌نگ و یاده‌وه‌ری پارێزگاری له هێلێكی ته‌ریب ده‌كه‌ن، ئه‌وا "تارمایی ده‌نگ ده‌خوڵقێت وه‌كو شوێنی نائاماده‌یه‌ك، كه خۆی بۆ ئاماده‌یه‌ك ده‌گۆڕێت"(9)
خود كاتێك به‌ره‌و ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه تووشی كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی دێت ئه‌ویش گرفتی بوون و له‌ده‌ست دانی شووناسه، ئه‌و بوونه فه‌لسه‌فیه له‌نێو ئاماژه‌كاندا ده‌ر ده‌كه‌ونه‌وه (ئاو) ده‌كرێت به ئه‌یقونه تا دواتر (ئازار چه‌شتن) ببێت به ڕه‌مزه‌كه‌ی، كه ئاماژه‌كه‌ی مردن وژیانه، ئه‌وه‌ش ڕه‌مز به زه‌مه‌نی خوڵقێنه‌ری ئێستا نانووسێته‌وه، به‌ڵكو بۆ سۆبستاتری ژیان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه كه غه‌ریزه‌یه‌كی ئه‌زه‌لی خوده، ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌ی ده‌بێته مانه‌وه‌ی خود، به‌دوای بوون وفه‌ناكردنی جه‌سته‌ی خود دێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یه به (یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین) هه‌ر بۆیه "له‌ساتی ئازار چه‌شتن و چێژی هه‌نگوینی گه‌رمدا جه‌سته‌مان به‌شێك نابێت له پانتایی به‌ڵكو پانتاییه"(10)
ئه‌گه‌ر ئه‌كتسیۆنی دووه‌م ئینترۆدۆكتیۆن بێت بۆ چه‌مكی فه‌لسه‌فه، ئه‌وا ئه‌كتسیۆنی سێیه‌م چڕ بوونه‌وه‌یه له‌ناو ئاماژه‌ی زمانه‌وانی جه‌سته كه كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی تازه له‌بۆشاییدا ئاشكرا ده‌كات: په‌یوه‌ندی وه‌رگر به بۆشایی وجه‌سته‌ی نمایش، دۆزینه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی سیمانتیكی موفره‌ده‌كانی ئه‌كتسیۆن.
كه سۆبجێكتی ده‌ق له‌ناو بۆشاییدا به‌ره‌و نادیارێك ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش نووسینه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆ.. به‌شداری كردنه له ساتی (شادی.. ئازار.. دڵه‌ڕاوكه.. فه‌نابوون) كه له فه‌نابوونی جه‌سته‌وه ده‌نگ هه‌وڵ ده‌دات خۆی بنووسێته‌وه، چونكه "ده‌نگ درێژ بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یه" (11) ئه‌وه‌ش ساتی هاڕمۆنی بوونی ده‌نگ وجه‌سته‌یه، كه ده‌نگ درێژه به په‌یوه‌ندیه ده‌لالیه‌كانی جه‌سته ده‌دات وده‌یخاته نێو ئاماژه‌ی زمانه‌وانییه‌وه، ئه‌ویش بۆ گه‌یشتنه به ئه‌ویتر، ئه‌كتسیۆنی خواردن وخواردنه‌وه (ساوه‌ر.. نان.. شه‌ربه‌تی ترێ) كه خوڵقاندنی مۆتیڤی ڕیتوالییه، له به وێنه بوونی خود سۆبجێكت له ئازاره خودییه‌كانی به پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌مجاره‌یان خۆی جیا ده‌كاته‌وه له ئازار ویاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵی، به‌ڵكو به‌ره‌و یاده‌وه‌ری خود ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌مانای له‌زه‌تی كۆ له‌لایان تاكه‌وه وێنه‌یه‌كی فه‌ردانی به‌رهه‌م دێنێته‌وه، ئه‌ویش به پۆرترێت بوونه كه به ڕژانی خوێن وێنای یاده‌وه‌ری خود ده‌كات.
خود له‌فه‌نا بوونی جه‌سته ده‌یه‌وێت گیان به‌شته‌كان ببه‌خشێت، ئه‌وانه‌ی توانای به‌دواندنی وه‌رگریان هه‌یه، بۆیه به‌دوای وون بوونی شوێنه‌واره‌كان ده‌كه‌ونه په‌یوه‌ندی كردن به یاده‌وه‌ری وه‌رگر له‌ڕێگه‌ی جل وبه‌رگه نووسراوه‌كان وچوارچێوه‌ی بێ پۆرترێت.
به‌دوای مانه‌وه‌ی ماتریاله‌كان له‌گه‌ڵ ئاماده بوواندا كه مانه‌وه‌ی ماتریاله‌كان پرسیاری یاده‌وه‌رییه بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌نگوین، لێره‌دا ڕووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه: كه ئه‌گه‌ر ماتریاله‌كان جه‌سته‌ی یاده‌وه‌ری پێك بێنن، ئاخۆ سۆبجێكت توانای به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوینی ده‌بێت؟ ئه‌و پرسیاره ده‌روازه‌یه بۆ دوان له ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش، دوانیش له‌و لابۆره ناكرێت له‌دووتوێی لاپه‌ڕه‌كان به‌شداری له‌و پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنه بكه‌ین، به‌ڵكو به‌بێ بینینی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و لابۆره ئه‌و پرسیاره توانای به‌زاندنی سنووری پرسیاری نووسراوی نیه، بۆیه هێنانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان بۆ (ئێره) ده‌بێت پڕۆژه‌ی كاركردنی ئه‌و لابۆره بێت تا شوێنگه وخاسیه‌تی ئه‌زموونی شانۆییمان بناسین.
په‌راوێز وسه‌رچاوه‌كان:
(1)یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین/ شه‌ماڵ عومه‌ر- نیگار قه‌ره‌داغی/ ئاینده ژماره (6) لا 153-162
(2)هه‌مان سه‌رچاوه/ لا159
(3)لێره‌دا گه‌ڕانه‌وه چه‌مكێكی نۆستالۆژی نیه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستا به‌ره‌و ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له متمانه كردنه سه‌ر ئه‌نترۆپۆلۆژیایه وه‌ك زانست بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ژینالۆژیای زمان.
(4)دنیای شته بچوكه‌كان/ ڕێبوار سیوه‌یلی، ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م (سلێمانی) 1999/ لا 214
(5)ئه‌نترۆپۆلۆژیاو كو‌لتور له‌لابۆری شانۆی لالش/ شانۆكار ژماره (1) لا 48
(6)لابۆری شانۆی لالش/ ڕێگا (پاشكۆی ڕێگای كوردستان) ژماره 350، 5/5/1999
(7) یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین/ لا160
(8)ئاهه‌نگی دامه‌زراندنی لابۆری شانۆی لالش/ ئێستا ژماره (19)
(9)دیدارێك له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ عومه‌ر/ ئاینده ژماره (11)
(10)یاده‌وه‌ری+ هه‌نگوین/ لا154
(11)هه‌مان سه‌رچاوه
نیهاد جامی