دۆکومێنتێکی وێنه‌یی ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش له ساڵی گرۆتۆڤسکی دا له پۆڵۆنیا 2009
1
مایه‌ی خۆشحاڵیه یه‌کێک له‌و گروپه شانۆییه دانسقه و ئهزموونکارییانهی که‌له‌لایه‌ن ئینستیتۆی گرۆتۆڤسکی پۆڵۆنیا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پێرفۆرمانسی به‌ریتانیا بۆ دوو فیستیڤاڵی جیهانی له ساڵی گرۆتۆڤسکی دا بۆ پۆلۆنیا میوانداری کرابوون ' لابۆری شانۆی لالش' ی هه‌ردوو ئه‌زموونکاری کورد "نیگار حه‌سیب و شه‌ماڵ عومه‌ر" ه که به‌ناوی نه‌مسا و کوردستانه‌وه ناسێنران و به‌شێوه‌یه‌کی تا بڵێ ی سه‌رنج ڕاکێش و سه‌رکه‌وتنێکی جیهانی له‌به‌ر چاوه‌وه زنجیره‌یه‌ک له ۆرک شۆپ که به‌شداران له ووڵاتانی جیهانی وه‌کو (پۆڵۆنیا و ڕوسیا و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و یۆنان و مه‌کسیک و نویزلاندا و ئیسپانیا و ئێرله‌ندا) به‌شداربوون و هه‌روه‌ها پراکتیک کردنی میتۆده‌کانی کاری لابۆری لالش به‌به‌شداری بیست ئهکتوێری نێونه‌ته‌وه‌یی وهه‌روه‌ها نوومایشتکردنی ئه‌زموونی پێرفۆرمانسی "بێ سێبه‌ر"/پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی 2006/2009 به جێگه‌یاند.
له‌لایه‌ن "ئینستیتۆی گرۆتۆڤسکی" و "مه‌ڵبه‌ندی یۆنسکۆ" وه ساڵی2009 به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر شانۆی لابۆراتۆریۆم و ده ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی گرۆتۆڤسکی دا به "ساڵی گرۆتۆڤسکی" ناسێندراوه . تاوه‌کو ئێستا چه‌نده‌ها چالاکی نێونه‌ته‌وه‌یی له چه‌نده‌ها ووڵاتانی جیهاندا وه‌کو فیستیڤاڵ و کۆنفڕانس وسیمینار و گفتوگۆی کراوه‌و ۆرک شۆپ و پێشانگای فۆتۆگرافی وپیشاندانی دۆکومێنت و فلیم و چاپکردنی کتێبی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی و فراوان به‌ئه‌نجام گه‌یاندراون و تا کۆتایی ئه‌مساڵیش چه‌نده‌ها چالاکی تریش له پرۆگرامی ساڵی گرۆتۆڤسکی دا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن. تێکڕای ئه‌مانه‌ش به‌به‌شداری چه‌نده‌ها زانکۆی جیهانی و سه‌نته‌ری کلتوریی و شانۆیی به‌ڕێوه چووه و ده‌چێت. سه‌ره‌ڕای هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌رنامه‌کان و دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی دا، ئه‌وا سه‌نته‌ری چالاکیه‌کان و به‌رنامه گرنگه‌کان زیاتر له پۆڵۆنیا له شاری "ڤرۆسلاڤ" و "بژیژینکا" به‌ڕێوه ده‌چێت که هه‌ردوو لابۆر و سه‌نته‌ری کارکردنی گرۆتۆڤسکی جگه له ئۆپۆلۆ له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانه‌وه له‌م دوو شوێنه‌دا بوون.
له‌ساڵی1965 گرۆتۆڤسکی "شانۆی لابۆراتۆریۆم" ی گواسته‌وه بۆ سه‌نته‌ری شاری "ڤرۆسلاڤ" و له نهۆمی سێهه‌می ئه‌پارتمانێکدا که 70 مه‌تری چوارگۆشه‌یه گرنگترین و هه‌ستیارترین ئه‌زموونی تری نوێ ی به جیهانی شانۆ به‌خشی. وه‌کو ئاشکرایه گرۆتۆڤسکی له ساڵی 1959 له شاری ئۆپۆلۆ "شانۆی سیانزه ڕیز" که دوایی بووه "شانۆی لابۆراتۆیۆمی سیانزه ڕیز" وه‌کو ئینیستیتۆیهک بۆ توێژینه‌وه‌ی میتۆدی هونه‌ری نواندن دامه‌زراند.
ئێستا "شانۆی لابۆراتۆیۆم" ی ڤرۆسلاڤ له ساڵی 2006 وه به "ئینستیتۆی گرۆتۆڤسکی" ناسراوه و پێش ئه‌وه‌ش به "سه‌نته‌ری گرۆتۆڤسکی بۆ توێژینه‌وه‌ی شانۆ و کلتور و کاره‌کانی گرۆتۆڤسکی" ناسراوبوو. له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانیش به‌دواوه چه‌ند جارێک ناوه‌که‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌م شوێنه‌دا چه‌نده‌ها کاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ئه‌نجام ده‌گات و جگه له‌مانه‌ش بۆته سه‌نته‌ری ئه‌رشیف بۆ توێژینه‌وه‌ی پراکتیکی و تیۆریی کاره‌کانی گرۆتۆڤسکی.
گرۆتۆڤسکی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیده‌یه‌کی ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌بووه بۆ شانۆ و خولیای پشکنین و دۆزینه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌کی هونه‌ری تر بووه بۆ کاری ئه‌کته‌ر وخوڵقاندنێکی نوێ ی په‌یوه‌ندی و ئامڕازه‌کانی. چه‌قی ئه‌م کاره‌ش زیاتر له‌م دنیابینیهدا ده‌رده‌که‌وێت: (ئه‌کته‌ر به‌ته‌نیا وه‌ک ئه‌کته‌ر نا. به‌ڵکو وه‌کو ئینسان)، ده‌کرێ ئه‌م دێڕه وه‌کو شادێڕێک وه‌ربگرین بۆ باشترین تێگه‌یشتن له گرۆتۆڤسکی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی ئه‌زموونه‌کانی.
ساڵی 1965 له بڵاوکراوه‌یه‌کی شاری ڤرۆسلاڤ دا بۆ یه‌که‌مین جار گرۆتۆڤسکی کۆنسێپته خوڵقێنه‌ره‌که‌ی ده‌رباره‌ی "شانۆی هه‌ژار" وه‌کو تێکستێکی سه‌رنج ڕاکێش بلاوده‌کاته‌وه. له ساڵی 1968 یشدا له کتێبێک‌دا که به "شانۆی هه‌ژار" ناسرا و ڕه‌خنه‌گرانی شانۆ ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌م کتێبه بوو به ئینجیلێک بۆ گروپه ئهزموونگهریهکانی شانۆ له جیهاندا. پێشه‌کی ئه‌م کتێبه هه‌مان ئه‌و تێکسته‌ی پیته‌ر بروکه که له ساڵی 1966 دا له‌سه‌ر گرۆتۆڤسکی نووسیوه و تیایدا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که گرۆتۆڤسکی بێ هاوتایه چونکه هیچ که‌سێک له ستانیسلاڤسکیهوه نه‌یتوانیوه وه‌کو گرۆتۆڤسکی سروشتی هونه‌ری نواندن و فینۆمهکانی و ماناکانی و کاره‌کته‌ر و جه‌وهه‌ره روحی و فیزیکیه‌که‌ی به‌و شێوه بنه‌ڕه‌تی و ئاڵۆزه بتوێژیتهوه.
وه‌کو ئاشکرایه دوا کاری ده‌رهێنانی گرۆتۆڤسکی بریتیه له ئه‌زموونی "ئه‌پۆکالیپس" که له‌ماوه‌ی دوو ساڵی به‌رده‌وامی پرۆڤه‌دا پێگه‌یشتووه و له ساڵی 1968 وه تاوه‌کو سیانزه ساڵ له وێستگه و گۆڕانی هونه‌ریی به‌رده‌وامدا له‌ته‌ک ئه‌زموونه‌کانی تری گرۆتۆڤسکی دا له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه شانۆیی و کلتوریه‌کان و زانکۆکان‌دا بۆ بینه‌رێکی زۆر و فراوان له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا نوومایشت کراوه.
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گرۆتۆڤسکی به‌ئامانجی ئه‌زموونێکی تر و ڕێگایه‌کی تری توێژینه‌وه‌ی پراکتیکی شانبه‌شانی کاری به‌رده‌وام له شانۆی لابۆراتۆریۆمدا له شاری ڤرۆسلاڤ، ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ش سه‌نته‌رێکی نوێ ی کارکردنی له ناوچه‌ی "بژیژینکا" ده‌کاته‌وه که ماوه‌ی کاتژمێرێک له شاره‌وه دوووره.
سه‌نته‌ری "بژیژینکا" له‌نزیک چه‌ند گوندێکهوهیه و پێشتر ئاش بووه وتا ئێستاش شوێنه‌واره‌کانی ماوه و چه‌مێکی بچکۆله پیایدا تێده‌په‌ڕێت که سه‌رچاوه‌که‌ی له ده‌ریاچه‌یه‌کی تا بڵێی ئهفسووناویهوه هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌روه‌ها تا چاوبڕدهکات دارستانێکی چڕ‌وپڕ به‌هه‌موو لایه‌کیدا بڵاوبۆته‌وه.
کاری گرۆتۆڤسکی له‌م شوێنه ئهفسسوناویی یه‌دا به "پاراتیاتهر" ناسراوه و که له‌لایه‌ن خۆی و بیریارانی شانۆوه بهئهزموونێک له ئه‌زموونه‌کانی "پۆست تیاترالیزم" ئاماژه‌ی پێده‌درێت. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م شوێنه‌شدا قۆناغێکی تری توێژینه‌وه‌ی پراکتیکی بهجێگهیانراوه که به "شانۆی سه‌رچاوه" ده‌ناسرێت.
ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش ئه‌مڕۆکه بووه‌ته سه‌نته‌رێکی چالاکی نێونه‌ته‌وه‌یی و گرووپی شانۆیی دانسقه و ئه‌زموونکار کاره‌کانیانی تیابهجێدهگهیهنن و بووه‌ته شوێنی ئاڵوگۆڕی میتۆدیی و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ۆرک شۆپ و نوومایشتی ئه‌زموونکاری.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌موو ئه‌و گروپ و که‌سانه‌ش که‌به‌مه‌به‌ستی کار ڕوو ده‌که‌نه ئه‌م شوێنه ئه‌وا هه‌ر لهویاشدا شه‌و و ڕۆژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر و له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م سه‌نته‌ره بونیاتنراوه‌ته‌وه که هه‌موو مه‌رجه‌کانی حه‌وانه‌وه‌ی تیادایه.
هه‌ڵبه‌ته مانه‌وه‌ی گروپ و که‌سه‌کانیش له‌ویادا وای کردووه که ئاڵوگۆڕه‌کان له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی و هونه‌ری گه‌رم و گوڕتر و قووڵتر به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌م بارودۆخه‌ش وای کردووه که شێوازی کارکردنیش به شێوه‌یه‌کی چڕ و درێژخایه‌ن به‌ئه‌نجام بگات، که هه‌ندێک جار له به‌یانی زووه‌وه تا وه‌کو نیوه‌شه‌و ده‌خایانێت.
لابۆری شانۆی لالش جگه له‌وه‌ی له ساڵی 2005 دا دووجار له ڤڕوسلاڤ له شانۆی لابۆراتۆریمدا که ئێستا به "هۆڵی ئه‌پۆکالیپس" ناسراوه وده‌که‌وێته ناو ئینیستیتۆی گرۆتۆڤسکیهوه ئه‌زموونه‌کانی به‌جێگه‌یاندووه، ئه‌وا ئه‌مساڵیش 2009 دوو جار ئه‌زموونه‌کانی له "بژیژینکا" به‌جێگه‌یاندووه.
3
ئه‌زموونه‌کانی لابۆری شانۆی لالش له ساڵی گرۆتۆڤسکی دا:
یه‌که‌م: فیستیڤاڵی نێونه‌توه‌یی بۆ ده‌نگ
Giving Voice Festival
16-26.4.2009
به‌بۆنه‌ی ساڵی گرۆتۆڤسکی یه‌وه ئه‌مساڵ یانزه‌هه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه له شاری ڤرۆسلاڤ و بژیژینکا به‌ئه‌نجام گه‌یشت. ئه‌م فیستیڤاڵه له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به به‌ریتانیایه و ساڵانه له "وێلس" له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پێرفۆرمانسی" یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م خولهیهدا کۆمه‌ڵێ گروپی تایبه‌ت له جیهاندا هه‌ڵبژێردرابوون بۆ پیشآندانی ئه‌زموون و میتۆدی کارکردنیان که زیاتر سه‌رقاڵی کاری ئه‌زموونگه‌ری ده‌نگن له پرۆژه‌ی پێرفۆرمانسیدا، شانبه‌شانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵێ ۆرک شۆپ له‌لایان پسپۆرانه‌وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کۆنسێرتی دانسقه و تایبه‌ت، هه‌روه‌ها پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ ئه‌زموونی هونه‌رمه‌نده به‌شداره‌کان.
شه‌ماڵ و نیگار وه‌کو لابۆری شانۆی لالش بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی چر وپڕ وه‌رشه‌یه‌کی ده‌نگیان به‌ڕێوه‌برد که که‌سانێکی زۆر له ووڵاتانی جیهانیه‌وه به‌شداریان له‌م وه‌رشه‌یه‌دا کردبوو. شوێنی ئه‌م وهرشهیهش سه‌نته‌ری کارکردنی گرۆتۆڤسکی بوو له بژیژینکا. میتۆدی ئه‌م کارکردنه‌ش که تایبه‌تمه‌ندێتی نیگار و شه‌ماڵه‌وه بۆ کاری ده‌نگی و جه‌سته‌یی پێرفۆرمێر له ژێر ناوی "به‌ره‌و ووزه‌ی ده‌نگ و ئه‌کسیۆنی ده‌نگی" به‌ئه‌نجام گه‌یشت. هه‌روه‌ها لابۆری شانۆی لالش بهڕابهڕی نیگار و شه‌ماڵ و به‌به‌شداری هه‌ژده پێرفۆرمێری نێونه‌ته‌وه‌یی له "شانۆی پۆلسکا" له شاری ڤرۆسلاڤ به‌ئاماده‌بوونی پسپۆرانی ده‌نگ و جه‌سته و ڕه‌خنه‌گر و بیرکار و هونه‌رمه‌ندانێکی زۆر له شێوه‌ی گفتوگۆیه‌کی کراوه‌دا چه‌نده‌ها کاری پراکتیکی جۆراوجۆر و ئه‌کسیۆنی ده‌نگی و جه‌سته‌یی یان نوومایشت کرد که بریتی بوون له میتۆدی کارکردنی لابۆری شانۆی لالش که‌له‌م ده‌ساڵه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن نیگار و شه‌ماڵه‌وه وه‌کو داهێنانی تایبه‌تی خۆیان کاریان له‌سه‌رکردووه.
دووه‌م: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ
The World as Place of Truth
16-30.6.2009
ئه‌م فیسیتڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی شانۆ له شاری ڤرۆسلاڤ و بژیژینکا له پۆڵۆنیا به‌ڕێوه‌چووکه له مێژووی فیستیڤاڵه‌کانی جیهاندا زۆر تایبه‌تمه‌ند ودانسقهیه، چونکه بۆ یه‌که‌مین جاره چه‌ند ناوێکی جیهانی و داهێنه‌رانی شانۆی هاوچه‌رخ پێکه‌وه کۆ بکاته‌وه. له‌وانه‌ش (پیته‌ر بروک و ئۆیجینۆ باربا و تاداسی سوزوکی و ریچارد شێخنهر و ئه‌ناتۆلی ڤاسیلیڤ و پینا باوش و رۆبێرتۆ پاجی و چه‌ند ناوێکی تر) ، شانبه‌شانی ئه‌زموون و نوومایشتی ئه‌م ناوه جیهانیانه ئه‌وا پێنج ئه‌زموونی دانسقه‌ش له جیهانه‌وه هه‌ڵبژێردرا بوون وه‌کو نه‌وه‌ی نوێ ی شانۆ که هه‌ریه‌که‌یان له هه‌وڵی داڕشتنه‌وه‌ی دونیابینی شانۆیی خۆیاندان و له ڕه‌وتی ئهزموونکارانهدا کار بۆ میتۆدی خۆیان ده‌که‌ن و له ڕێگه‌یه‌ک له ڕێگاکانه‌وه یان له شوێنێک له شوێنه‌کانه‌وه شتێک به دونیابینی گرۆتۆڤسکی یه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه . له‌وانه‌ش لابۆری شانۆی لالشی شه‌ماڵ و نیگاره که ته‌نیا شانۆیه‌ک بوو له ڕۆژئاوای ئه‌وروپاوه بانگێشت کرابوو.
به ئه‌زموونی "بێ سێبه‌ر" شه‌ماڵ و نیگار به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان کرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له بژیژینکا دا پێرفۆرمانسهکهیان نوومایشت کرد.
نیگار و شه‌ماڵ ده‌ڵێن: (ته‌قسی ئه‌م شوێنه زۆر تایبه‌ته، پانتایی ئه‌م هۆڵه زۆر دانسقه‌یه، هه‌ر له‌م شوێنه‌دا مه‌به‌ستمان بوو ئه‌م پێرفۆرمانسهمان به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر له وێستگه‌کانی تری پرۆژه‌ی "بێ سێبه‌ر" دابڕێژینه‌وه، بۆیه ئه‌زموونه‌که له دوو پانتایی جیاوازدا به‌ئه‌نجام گه‌یشت. ئێمه هه‌وڵماندا ووزه‌ی سروشت و ووزه‌ی پانتاییهکانیش بکه‌ینه به‌شێکی پێکهێنه‌ری ووزه‌ی خۆمان و ئاماده‌بووان).
شایانی باسه شه‌ماڵ و نیگار بۆ شوێنی دانیشتنی بینه‌ران هه‌مان ئه‌و مهستهبانهیان به‌کارهێنا که گرۆتۆڤسکی بۆ بینه‌رانی نوومایشتهکهی "ئه‌کرۆپۆلیس" به‌کاری هێنابوو، که تاوه‌کو ئه‌مڕۆش پارێزراون و به " مهستهبهکانی ئه‌کرۆپۆلیس" ناسراوون، به پێی ژماره‌ی موستهبهکانیش شه‌ماڵ و نیگار ژماره‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی بینه‌رانیان ده‌ستنیشان کردبوو.
4
شه‌ماڵ عومه‌ر و نیگار حه‌سیب ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌م به‌شداری و ئه‌زموونانه‌ی لابۆری شانۆی لالش له فیستیڤاڵه‌کانی ساڵی گرۆتۆڤسکی دا جارێکی تریش ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جیهان بۆ کردونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا هه‌نگاونانێکی تره به‌ره‌و ناوێکی جیهانی.
له‌م پێکگهیشتنانهدا ئاڵوگۆڕێکی ته‌واوی میتۆدی له نێوان شه‌ماڵ و نیگار و زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی فره کلتوری فیستیڤاڵه‌که له پسپۆران و هونه‌رمه‌ندان و ڕه‌خنه‌گران و بینه‌ران ڕوویداوه. به تایبه‌تیش ئه‌کته‌ر و کارگێڕه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌رپێنج قۆناغه جیاوازه‌کانی گرۆتۆڤسکی له‌سه‌رده‌می "شانۆی لابۆراتۆریۆم " تا وه‌کو "هونه‌ر وه‌کو ئامڕاز"، که به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌سه‌رتاپای جیهانه‌وه یان وه‌کو به‌شدار یان وه‌کو میوان ئاماده‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه ببوون.
شایانی باسه لێره‌شدا ئاماژه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی پار 2008 به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ئینیستیتۆی گرۆتۆڤسکی له پۆلۆنیا د. گژێگۆژ زیۆلکۆڤسکی (پرۆفێسۆری شانۆ له زانکۆی پۆزنهن و ده‌رهێنه‌ر و وه‌رگێڕ و نووسه‌ری زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان له‌سه‌ر گرۆتۆڤسکی) له‌ته‌ک دوو یارمهتیدهریدا سه‌ردانێکی تایبه‌تی لابۆری شانۆی لالشیان کرد بۆ شاری ڤییه‌نا و بهتێروپڕی باسیان له میوانداری لابۆری شانۆی لالش کرد بۆ به‌شداریکردن له فیستیڤاڵی ساڵی گرۆتۆڤسکی له پۆلۆنیا. له مانگی سێ ی ئه‌مساڵیشدا به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی ئه‌م ئاڵوگۆڕه ئه‌وا پرۆفێسۆر گژێگۆژ و دوو یاریده‌ره‌که‌ی له پرۆگرامی ساڵانه‌ی گفتوگۆی ئینتهرکلتوری لابۆری شانۆی لالشدا بوونه میوانی لابۆری شانۆی لالش له ڤییه‌نا و سیمینارێکیان ده‌رباره‌ی "ئایا شانۆ لابۆری پێویسته" به‌ڕێوه‌برد له‌گه‌ڵ پیشاندانی چه‌نده‌ها فلیمی دۆکومێنتاری له‌سه‌ر کاره‌کانی گرۆتۆڤسکی، جگه‌له‌مه‌ش به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ۆرک شۆپێکی جه‌سته‌یی که تیایدا له لایه‌ن شه‌ماڵ و نیگاره‌وه 16 هونه‌رمه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداری کردن له‌م وه‌رشه‌یه‌دا ههڵبژێرداربوون.
وا بڕیاره ساڵی داهاتووش یه‌کێک له ئه‌کته‌ره گرنگه‌کانی شانۆی لابۆراتۆریۆمی گرۆتۆڤسکی "یانۆڤسکی" و هه‌روه‌ها "لودڤیک فلاژێن" که له ته‌ک گرۆتۆڤسکیدا شانۆی لابۆراتۆریۆمی دامه‌زراندووه و کاری دراماتورگی بۆ زۆربه‌ی ئه‌زموونه‌کانی گرۆتۆڤسکی کردووه و پسپۆرێکی ته‌واوی کاره‌کانیه‌تی، ببنه میوانی لابۆری شانۆی لالش له ڤییه‌نا چه‌نده‌ها سیمینار و ۆرک شۆپیان بۆ ئاماده‌بکرێت و باس له یادهوهریهکانین و شێوه‌ی کارکردنی ڕۆژانه‌ی گرۆتۆڤسکی بکه‌ن که خۆیان نزیکترین که‌س بوون لێیه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌شی که تاوه‌کو ئێستا به ته‌واوه‌تی باسیان لێوه نه‌کراوه.
5
وێستگه‌ی داهاتووی ئه‌زموونه‌کانی لابۆری شانۆی لالش جگه له نه‌مسا و له فیستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ له (ساراییڤۆ) که له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵدایه، ئه‌وا به‌شداری کردنیشه له فیستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی تردا به بۆنه‌ی ساڵی گرۆتۆڤسکی یه‌وه له بولغاریا له مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵدا، که ئه‌زموونی "بێ سێبه‌ر" له وێستگه‌یه‌کی ئه‌زموونکاری تردا نوومایشت ده‌که‌ن. وا بڕیاره شه‌ماڵ و نیگار له فیستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی بولغاریادا له‌دوای نوومایشتی پێرفۆرمانسهکهیان گفتوگۆیه‌کی کراوه له‌گه‌ڵ بینه‌راندا ده‌باره‌ی "ئه‌ڵته‌رناتیڤ، ئه‌ڵته‌رناتیڤ به‌رامبه‌ر چی؟" به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن .
جگه‌له‌مه‌ش شه‌ماڵ عومه‌ر سیمینارێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر "گرۆتۆڤسکی له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا، گرۆتۆڤسکی و ڕه‌هه‌نده نادیاره‌کان" به‌جێده‌گه‌یه‌نێت که تیایدا ئاماژه به کاریگه‌ری گرۆتۆڤسکی ده‌دات بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌هه‌نده سیاسیانه‌ی که له پشت کاری گرۆتۆڤسکی یه‌وه بوون. شه‌ماڵ له ده‌رگایه‌کی تره‌وه گرۆتۆڤسکی ده‌خوێنێته‌وه که "فێنۆمی گرۆتۆڤسکی به ته‌نیا ته‌کنیکی ڕووت نیه ، ئیستاتیکایه‌کی ڕووت نه‌بووه، به‌ڵکو ده‌کرێت کۆمه‌ڵێ ڕه‌هه‌ندی سیاسی و سۆسیۆکلتوریش وه‌کو مۆتیڤی ئه‌زموونه‌کانی له‌به‌رچاو بگیرێت".
6
لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که هه‌ر به گه‌یشتنی شه‌ماڵ و نیگار بۆ ئه‌وروپا له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا خولیایه‌کی تایبه‌تیان هه‌بووه بۆ گه‌ڕان به شوێن ئه‌زموون و توێژینه‌وه و باس و خواسته‌کانی گرنگرتین ڕێفۆرمکارانی شانۆی هاوچه‌رخی جیهانی که تاوه‌کو ئێستاش کاریگه‌ری به‌سه‌ر شانۆی جیهانیه‌وه هه‌یه که "جێرسی گرۆتۆڤسکی" یه. یه‌که‌م هه‌نگاویشیان ناسینی یه‌کێک له ئه‌کته‌ره گرنگه‌کانی گرۆتۆڤسکی بوو له ساڵی 1993 که ئه‌ویش "سیگمۆنت مۆلیک" بوو له سه‌ردانێکیدا بۆ ڤییه‌نا و به‌شداریکردن له‌ته‌کیدا له ۆرک شۆپێکی ده‌نگیدا. سیگمۆنت مۆلیک جگه له‌وه‌ی ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی گرۆتۆڤسکی بووه له قۆناغی شانۆی لابۆراتۆریۆمدا ئه‌وا له هه‌مان کاتدا کاری ده‌نگی لهلابۆرهکهی گرۆتۆڤسکی دا به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌م به‌یه‌کگه‌یشتنه ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده کورده کرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریه‌کی فراوانتر له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گرۆتۆڤسکی. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی 1999 دا له دوای مردنی گرۆتۆڤسکی و له بۆنه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری ڤییه‌نا بۆ یادکردنه‌وه‌ی گرۆتۆڤسکی که تیایدا گه‌لێ پسپۆر ئاماده‌ی بوون، شه‌ماڵ و نیگار به تایبه‌تی میوانداری کران و ئه‌کسیۆنێکی ده‌نگیان پێشکه‌ش کردوو و ئاماژه‌یان دا به دنیابینی گرۆتۆڤسکی دا بۆسه‌ر کاره‌کانیان له کوردستان، هه‌ر لهویاشدا جگه له ناسینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کاته‌ی سه‌نته‌ری گرۆتۆڤسکی، ئه‌وا ئه‌کته‌رێکی تری سه‌رده‌می شانۆی لابۆراتۆیۆمیان ناسی که "یانۆڤسکی" هیهو تا ئێستاش ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وامه و ساڵی داهاتووش ده‌بێته میوانی لابۆری شانۆی لالش له ڤییه‌نا.
شه‌ماڵ و نیگار ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن:( له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا له شاری ڤرۆسلاڤ چه‌نده‌ها ئێواره دانیشتن و گفتۆگۆی درێژمان له‌گه‌ڵ یانۆڤسکی دا هه‌بووه، گه‌لێک باس و خواستی به‌چێژی ده‌رباره‌ی کارکردنی خۆی له‌گه‌ڵ گرۆتۆڤسکی بۆ گێڕاینه‌وه. جگه له شێوه و ته‌کنیکی کارکردنی گرۆتۆڤسکی و میزاجی گرۆتۆڤسکی له‌کاتی کارکردن‌دا، چیرۆکی سهیروسهمهرهشی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گێرمه‌وکێشانه‌ی که ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پۆلۆنیا له‌به‌رده‌م شانۆی لابۆراتۆیۆمدا دهیاخۆڵقاند، به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه بۆمان که گرۆتۆڤسکی هه‌میشه باوه‌ڕی به توانای گه‌نجان بووه و هه‌رده‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی شانۆی نوێن). هه‌ر له‌م پێکگهیشتنانهشدا گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌گری شانۆیی و توێژکاری کاره‌کانی گرۆتۆڤسکییان ناسی که پرۆفێسۆر "ئۆزێنسکی" یه، ئه‌م نووسه‌ره له یه‌کێک له توێژینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر گرۆتۆڤسکی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که گرۆتۆڤسکی له هاوینی ساڵی 1970 دا له‌یه‌کێک له‌سه‌فه‌ر و گه‌ڕانه‌کانیدا سه‌ردانی کوردستانی کردووه.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2003 دا شه‌ماڵ و نیگار له‌ته‌ک گروپه نێونهتهوهییهکهیاندا له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری کارکردنی جێرسی گرۆتۆڤسکی و تۆماس ڕیچارد" ه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی میتۆدی کارکردن هه‌ڵبژێردران و لێره‌شدا به‌یه‌کگه‌یشتنێکی ڕاسته‌وخۆ له‌ته‌ک تۆماس ڕیچارد و گروپه‌که‌یدا ڕوویدا و ئه‌زموونی لابۆری شانۆی لالش بووه جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسووڕمانی شه‌خسی تۆماس ڕیچارد و ماریۆ باجینی و کارگێڕانی ئه‌م سه‌نته‌ره.
تۆماس ڕیچارد به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقیه و باوک و باپیرانی له ئه‌مه‌ریکا ژیاون و له‌دایکبووی ئه‌مه‌ریکایه. له ساڵی 1985 دا په‌یوه‌ندی کردووه به‌و وه‌رشه و سیمیناره تایبه‌تیه‌کانی گرۆتۆڤسکی له ئه‌مه‌ریکا و له یه‌کێک له پرۆگرامه گرنگه‌کانی گرۆتۆڤسکی دا کاری کردووه که "کردار یان ڕووداوی فیزیکالی" یه. کاری گرۆتۆڤسکی له‌سه‌ر کرده‌ی فیزیکالی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک جیاوازه له کارکردنه‌کانی ستانیسلاڤیسکی له‌سه‌ر کرداری فیزیکی.
هه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت له‌م جیاوازییه بنه‌ڕه‌تیه تێبگات ده‌بێت به ته‌واوه‌تی توێژینه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مکی "ئۆرگانیزم" و "ئیمپولس" بکات.