خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگ بۆ شه‌ماڵ عمر و نیگار حه‌سیب


 

لابۆری شانۆی لالش
 خه‌ڵاتێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌کارهێنانی (باشترین ده‌نگ) وه‌رده‌گرێت

Sound of MESS 2009

لابۆری شانۆی لالشی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی کورد نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی و شه‌ماڵ عمر له (49 هه‌مین فیستیڤاڵی مێسی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ شانۆ)  له‌ ئۆکتۆبه‌ری 2009 دا له‌سارایڤۆ/بۆسنا خه‌ڵاتی (ده‌نگی مێسی 2009) بۆ پێرفۆرمانسی "بێ سێبه‌ر" پێبه‌خشرا.  شایانی باسه‌ئه‌م فیستیڤاڵه‌له‌ساڵی 1960 ه‌وه‌به‌رده‌وامه‌و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ خه‌ڵاتێکی له‌مجۆره‌ بۆ باشترین به‌کارهێنانی مۆسیقا و ده‌نگ و ته‌کنیکی گۆرانی له‌شانۆدا ببه‌خشرێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش  به‌شێکه‌له‌‌ده‌قی بڕیاری لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م خه‌ڵاته‌:
لیژنه‌ی پرۆفیشناڵی دادوه‌ریی 49هه‌مین فیستیڤاڵی مێس که‌ پێکهاتووه‌ له‌: خاتوو ڕادا نویچ نووسه‌ر له‌بواری زانستی موزیک، مێرسید ڕامیچێڤیچ موزیکدانه‌ر و کۆمپۆزه‌ر ، له‌گه‌ڵ خاتوو ڤێسنا ئه‌ندرێ زایمۆڤیچ میوزکۆلۆیجست و ئیدیته‌ر له‌ ڕادیۆی "ساراێڤۆ"، خه‌ڵاتی به‌رجه‌ستکاری میوزکی سه‌ر شانۆیان به‌خشیه به‌ پێرفۆرمانسی "بێ سێبه‌ر" ی لابۆری شانۆی لالش بۆ هه‌ریه‌ک له‌ نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی و شه‌ماڵ عمر


خه‌ڵاته‌که‌ به‌خشرایه‌ ئه‌م نمایشه‌ به‌هۆی ده‌ربڕینی ڤۆکاڵه‌ میوزیکییه‌کان له‌ نمایشێکی شانۆییدا له‌ ڕێی سرووت و جیهانبیینیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه. ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ 49هه‌مین فیستیڤاڵی مێس و بوونیان له‌ مه‌یدانه‌ گشتییه‌ جیهانییه‌که‌دا، هۆکارێکه‌ بۆ به‌ره‌پێدانی میتۆده‌ نوێیه‌کانی بواری (چڕینی په‌یڤین)دا

 

 

ڕادیۆی ساراێڤۆ /ئۆکتۆبه‌ری 2009 

وه‌رگێڕانی ده‌ق له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی

Foto: Irfan Redzovic