شه‌ماڵ عومه‌ر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانکۆی ڤییه‌نا وه‌رگرت


   - له‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌زانکۆ دێرین و گرنه‌گه‌کانی جیهاندا، که‌زانکۆی ڤییه‌نایه‌، هونه‌رمه‌ندی ئه‌زموونکاری کورد "شه‌ماڵ عومه‌ر" له‌ڕۆژی 30.3.2009 له‌مه‌راسیمێکی زانکۆییدا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری وه‌رگرت


شایانی باسه‌توێژینه‌وه‌زانستی یه‌که‌ی "شه‌ماڵ عومه‌ر" له‌ژێر ناونیشانی " بازنه‌ی پێرفۆرماتیڤی له‌ڕیتوال و پێرفۆرمانسدا" یه‌و له کۆتایی مانگی‌نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008 به‌سه‌رپه‌رشتی بیرکاری شانۆ "پرۆفێسۆر ڤۆڵفگانگ گرایزه‌نێگه‌ر" و به‌سه‌رۆکایه‌تی "پرۆفێسۆر کلێمێنس گروبه‌ر" و ئه‌ندامێتی پرۆفێسۆر خاتوو " بریگیته‌مارشاڵ" له‌زانکۆی ڤییه‌نا گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و به‌رزترین پله‌ی ئه‌کادێمی وه‌رگت.

"شه‌ماڵ عومه‌ر" کۆلێژی زانستی شانۆ و کۆلێژی سۆسیۆ/کلتورئه‌نترۆپۆلۆژی له‌زانکۆی ڤییه‌نا خوێندووه‌وساڵانێکه‌سه‌ره‌ڕای کاری به‌رده‌وامی پراکتیکی له‌ "لابۆری شانۆی لالش" دا ئه‌وا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ی زانستیشه‌له‌بواره‌کانی "کاری پێرفۆرمانسی" و "خستنه‌کاری چه‌مکی پێرفۆرماتیڤی له‌پانتاییدا". بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه ‌زانستی یه‌که‌ی به‌ووردی ‌"چه‌مکی پێرفپرماتیڤی" توێژیوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌"فه‌لسه‌فه‌ی زمان" و "فه‌لسه‌فه‌ی کلتور" دا، به‌ڵکو بایه‌خێکی تایبه‌تیشی به‌بواره‌کانی "هونه‌ر" و "ئێتنۆلۆگی" و "سۆسسیۆلۆگی" و گه‌لێ بواری تریش داوه‌، که‌له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌وه‌خستنه‌کاری چه‌مکی "پێرفۆرماتیڤی" یان به‌گرنگی یه‌وه‌وه‌رگرتووه‌.


لێره‌دا "شه‌ماڵ عومه‌ر" سێ ئه‌سپێکتی "پێرفۆرماتیڤ" له‌سێ کایه‌ی جیاوازدا که‌تیایدا نه‌شونمای کردووه‌، ده‌خاته‌ڕوو: یه‌که‌میان "کلتو‌رئه‌نترۆپۆلۆژی" یه‌له‌بواری "نوومایشته‌کلتوریه‌کانه‌وه‌"، دووه‌میان "فه‌لسه‌فه‌ی زمان" و "تیۆریی زمان" له‌بواری "ده‌رکه‌وته‌یی پێرفۆرماتیڤی" و سێهه‌میشیان له‌بواری "ئێستاتیک" و "هونه‌ری پیرفۆرمانسی" دایه‌، که‌"جه‌سته‌" و " سوبجێکت" خاڵی ناوه‌ند و سێنتراڵه‌.

به‌کورتی "شه‌ماڵ عومه‌ر" چه‌مکی "پێرفۆرماتیڤیێت" و "پێرفۆرمانس" ی وه‌کو کۆنسیپێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌رامبه‌ر چه‌مکه‌کانی "ده‌قایه‌تی" و "نوێنه‌رایه‌تی" وه‌کو ڕێگایه‌ک بۆ ناسینی جۆرێکی تری نوومایشت له‌به‌رچاو ده‌گرێت که‌له‌ویادا چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندێتی خستۆته‌جێ ی باس و توێژینه‌وه‌.
له‌م خستنه‌کاره‌وه‌"شه‌ماڵ عومه‌ر" مه‌ودایه‌کی تر به‌توێژینه‌وه‌که‌ی ده‌به‌خشێت و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ده‌کات که‌: (له‌م خستنه‌کاره‌دا چه‌مکی "نوومایشت" به‌یه‌کجاره‌کی کاره‌کته‌ری ڕاسیۆناڵی خۆی وون ده‌کات و "پێرفۆرمانس" جێگه‌ی چه‌مکی " شانۆ وه‌کو نوومایشت" ده‌گرێته‌وه‌).
له‌کۆتاییدا "شه‌ماڵ" ده‌نووسێت: له‌خستنه‌کاری "پێرفۆرماتیڤی"دا ئیتر ناکرێ هه‌ر قسه‌له‌سه‌ر "ئاماده‌گی جه‌سته‌" بکه‌ین، به‌ڵکو "ئاماده‌گی پانتایی"ش.‌

 
ئاماده‌کردنی: شۆڕش